سبەینێ پڕۆژەیاسای بوودجە نەگاتە پەرلەمانی عێراق دەكەوێتە ساڵی داهاتوو

 

دوای حكوومەتی عێراق ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای گشتیی بوودجەی خۆی ئامادە كرد و بڕیارە ڕەوانەی پەرلەمان بكرێت بۆ ئەوەی لە لایەن لیژنە پێوەندارەكانەوە پێداچوونەوەی بۆ بكرێت و دواتر خوێندنەوەی یەكەمی لەسەر ئەنجام بدرێت, پەرلەمانتارێك دەلێت:” سبەینێ پەرلەمانی عێراق چاوەڕوانی پڕۆژەیاسای بوودجەی عێراقە، پەرلەمانتارێك دەڵێ، ئەگەر سبەینێ نەگات ئەوا دەكەوێتە ساڵی دابێ.

نەدا مێرگەسۆری بڕیاردەری فڕاكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاندووە: “ھێشتا پڕۆژەیاسای بوودجەی عێراق نەگەیشتووەتە پەرلەمان و بە پێی یاسا تەنیا سبەی دەرفەت لەبەردەم حكوومەتدا ماوە بۆ ناردنی پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی عێراق، چونكە پێشتر ئێمە لە پەرلەمان مانگێگ پشووی پەرلەمانمان دواخست، بە بۆنەوەی ناردنی پڕۆژەبوودجەوە، ئەوە سبەی چوارشەممە ئەو مانگەش كۆتایی دێت و ئەنجومەنی وەزیران ھێشتا پڕۆژەكەی نەناردووە.”

ھەرێمی كوردستان و بەغدا ھیچ دانوستانێكیان لەبارەی پشكی ھەرێمی كوردستان و چوونییەتیی پابەندبوونی ھەردوولا لەسەر بوودجەی ٢٠١٨ بەڕێوە نەبردووە و نوێنەرانی كوردیش ئەو ڕێژەیەی بۆ ھەرێم دیاری كراوە بە غەدر دەزانن، بڕیاردەری فڕاكسیۆنی پارتی ئاماژەی بۆ ئەوە كرد: “نەناردنی پڕۆژەیاسای بوودجە لە كاتی خۆیدا بۆ دوو ئەگەر دەگەڕێتەوە؛ یەكەمیان، ھێشتا ھەرێمی كوردستان و بەغدا نەگەیشتوونەتە ڕێككەوتن، كە ھیودارین دواكەتنەكە لە بەرژەوەندیی خەڵكی كوردستاندا بێت و ڕێژەی ١٧%ی بۆ كوردستان جێگیر بكرێت. ھۆكاری دووەمیش ئەوەیە حكوومەتی عێراق كێشەی لەگەڵ سندووقی نێودەوڵەتی ھەیە و دەیەوێت گۆڕانكاری بكات لە پڕۆژەیاسای بوودجە.”

چاودێرانی ئابووری دەڵێن، پێ دەچێت ئەمساڵ پڕۆژەیاسای بوودجە پەسەند نەكرێت، ئەویش بە ھۆی ھەبوونی چەند تێبینی لە لایەن كوتلەكانی پەرلەمانەوە لەسەر پڕۆژەكە و بە ھۆی درێژەكێشانی پرسەكە لە نێو پەرلەمان ئەستەمە ئەمساڵ پەسەند بكرێت. (نەدا مێرگەسۆری) نایشارێتەوە كە زەحمەتە لەم مانگەدا پەرلەمان بتوانێ بوودجە پەسەند بكات و دەڵێ: “ئەگەر ھەتا سبەی پڕۆژەیاسای بوودجە نەگەیشتە پەرلەمان، كە باوەڕم وایە ناگات، ئەوە ئێمە ناچارین وەك پەرلەمان بچینە پشووی وەرزی پایز و بۆ ماوەی مانگێك كۆبوونەوەكان ڕادەگیرێت، بەڵام ئەگەریش گەیشت ئەوا بە گوێرەی یاسا پەرلەمان پشوو وەرناگرێت، تا پەسەندكردنی یاسای بوودجە، ئەمە لە كاتێكدایە لە ئەگەری نەگەیشتنی ھیچ وادەیەكی دیكە درێژ ناكرێتەوە.”

Back to top button