دڵشاد شه‌هاب : ئه‌گه‌ر نه‌گه‌یشتینه ده‌رئه‌نجامێكى هاوبه‌ش پێویستیمان به‌هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته
ڕاوێژكارى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌ڵێت ” حكومه‌تى به‌رده‌وامه له چاكسازى ئیدارى و چه‌ند لیژنه‌یه‌كى بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێكهێناوه ، یه‌كێكیش له‌و لیژنانه سه‌رقاڵى بچوككردنه‌وه‌ى حكومه‌ته”.
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 28ى تشرینى دووه‌مى 2017 ” دڵشاد شه‌هاب ” ڕاوێژكارى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاند ” سه‌ردانى شاندى حكومه‌ت بۆ لاى لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و بارودۆخه‌یه كه چۆن بتوانین ئیداره‌ى ئه‌و قه‌یرانه بكه‌ین ، ئاماده‌سازى بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ بهغدادبكهین له‌سه‌ر بارودۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان “.
هه‌روه‌ها ڕاوێژكارى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕاشیگه‌یاند ” له چوارچێوه‌ى چاكسازییه ئیدارییه‌كان چه‌ند لیژنه‌یه‌ك پێكهێنراوه‌و یه‌كێكیش له‌و لیژنانه كارى بچوككردنه‌وه‌ى حكومه‌ته و چه‌ند كارێك ته‌واو بووه‌و هه‌نگاوه‌كان به‌رده‌وامن “.
“دڵشاد شه‌عبان ” ئاشكرایشى كرد ” هه‌موو لایه‌نه‌كان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى هه‌رێم پێویستى به یه‌كڕیزى پته‌و هه‌یه ، كۆكین له‌سه‌ر پاراستنى كیانى سیاسى هه‌رێم و مافه‌كانى گه‌له‌كه‌مان ، ئه‌مه‌یش خاڵى ئومێد به‌خشن ، ئه‌گه‌ریش لایه‌نه‌كان نه‌گه‌یشتنه ده‌رئه‌نجامێكى هاوبه‌ش بۆ تێپه‌ڕاندنى ئه‌و بارودۆخه ، پێویستیمان به هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و بارهودۆخه “.