سەڵاحەدین دەمیرتاش بێ‌ تاوان دەرچوو

پارێزەری هاوسەرۆكی هەدەپە ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ 34 هەمین دانیشتن بۆ دادگاییكردنی
سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی هەدەپە بەڕێوەچوو،دەشڵێت” كە لێدوانەكانی دەمیرتاش دەچنە چوارچێوەی ئازادیی بیروڕاوە”.

میدیاكانی توركیا بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ 34 هەمین دانیشتن بۆ دادگاییكردنی سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی هەدەپە بەڕێوەچوو، لە دانیشتنەكەدا دادوەر بڕیاری بێتاوان بوونی ناوبراوی دەركرد.

بەپێی بڕیاری دادوەر سەڵاحەدین دەمیرتاش بێتاوان دەرچوو لە دۆسێی هاندانی خەڵك بۆ توند و تیژی دژی لایەنێك یان گروپێك یان چینێكی دیكەی كۆمەڵگە.

ئیلكنور ئاڵجان، پارێزەری هاوسەرۆكی هەدەپە ڕایگەیاند، دادوەری دۆسێی دەمیرتاش ڕایگەیاندووە، كە لێدوانەكانی دەمیرتاش دەچنە چوارچێوەی ئازادیی بیروڕاوە، كە لە ماددەی 10ی پەیماننامەی مافەكانی مرۆڤ لە ئەوروپادا هاتووە ، بۆیە دەمیرتاش بێتاوانە.
وتیشی”لە ئەنجامدا بەپێی بڕیاری دادگا، سەلاحەدین دەمیرتاش لەم سكاڵانامەیەدا بە بێتاوان لە قەڵەمدرا.”

Back to top button