هێڕش بۆ سەر حەشدی شەعبی دەستی پێكرد
دوای ئەوەی لە میدیاكان دەنگۆیی بوونی گرووپێكی چەكداری لە سنورەكانی دوز خورماتوو بڵاو كرایه‌وه, ئەمشەو ئەو گرووپە لە شاخەكانی نزیك خورماتوو دابەزیون, هێڕشیانكردۆتە سەر میلیشیاكانی حەشدی شەعبی ئه‌مه‌ش له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا به‌شێوه‌یه‌كی فره‌وان قسه‌ی له‌باره‌وه ده‌كرێت”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌كه، كه له تۆڕه كۆمه‌لایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه ئاماژه ده‌ده‌ن به‌و شه‌ڕه، ئه‌م شه‌ڕه له‌نێوان ئه‌و هێزه و حشدی شه‌عبی روویداوه، كه تاوه‌كو ئێستا ناسنامه‌یان ئاشكرا نه‌بووه، ئه‌م هێزه گومانی لێده كرێت هه‌ر سه‌ر به ئێران بێت”.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ئه‌وه‌ش بڵاو كراوه‌ته‌وه” شه‌رێكی قورس له‌نێوان ئه‌و هێزانه له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی سه‌ر به‌ئێران و سوپای عێراقی دروست بووه، به‌ڵام ئه‌م ده‌نگۆیه جێگای گۆمانه لای خه‌ڵكی كوردستان و قسه‌ی جۆڕاو جۆڕی له‌باره‌وه ده‌كرێت”،
شایەنی گوتنە پێشتر(خواكوڕك) زانیاری لە بارەی ئەو چەكدارانە بڵاوكردەوە كە نزیكەی (500-600) چەكدار دەبن, ئالای سپیان هەڵكردەوە تا ئێستا ناویان دیار نیەو نازانرێت سەر بە چ لایەنێكە