گرووپی خیانەتكارانی یەكێتی مەگەر ئێمە مردووین هەڤال ئەبوو بەكر ببێتە پارێزگاری سلێمانی

 

دوای تێپەڕینی سێ‌ ساڵ بەسەر هەڵبژاردنە ناوخۆییەكای كوردستان, حكومەتی هەرێم مرسومی دەست بەكار بوونی بۆ هەڤاڵ ئەبوو بەكر دەركرد كە لە هەلژاردنی رابردوو توانی زۆرترین دەنگ لە پارێزگای سلێمانی بەدەست بهێنێت.

بە پێی زانیاریەكانی (خواكوڕك) لاهور شێخ جەنگی, كە لە دەستەی گرووپی خیانەتكارانی 16ـی ئۆكتۆبەر رۆڵی سەرەكی پێدرابوو, لە دیدارێكیدا لەگەڵ كۆمەلێك كادری خوارەوەی یەكێتی گوتویەتی:” لە ئیستادا پۆستی جێگری سكرتێری گشتی و مەكتەبی سیاسی یەكێتی هەڵوەشاونەتەوە هیچ كەسێك وەك جێگری سكرتێری گشتی و ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی مامەلەیان لەگەڵ ناكرێت, دەبێت لە ناو یەكێتی كۆنگرە ببەسترێت, هەموو ئەو دەمووچاوانەی كە پیرن و بوونەتە بەڵا بەسەر یەكێتیەوە بنێردرێنەوە ماڵەوە.

لاهور گوتوشیەتی:” سەركردایەتی هاوبەشی یەكێتی و گۆڕان شەرعیەتی نیە, چونكە مەكتەبی سیاسی یەكێتی هەڵوەشاوەتەوە, لە بارەی پۆستی پارێزگاری سلێمانی كە مەرسووم بۆ (هەڤاڵ ئەبوبەركر) دەرچووە دەلێت, مەگەر ئێمە مردووین پۆستی پارێزگاری سلێمانی بە كەسێك بدەین كە سوكایەتی بە مام جەلال و یەكێتی كردووە هەروەها لە رابردووش هاوسۆزی بۆ حزبی بەعس دەربڕیوە.

 

Back to top button