د.میران محهمهد: 14 حاڵهتی ئایدز له ههرێمی كوردستان تۆماركراوه7یان له سلێمانی بووه
بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت” لەساڵی 2009ەوە تاوەكو ئێستا 14 حاڵەتی ئایدز لەهەرێمی كوردستاندا تۆمار كراوە حەوت كەسیان ئێستا لەژێر چاودێریدان.
لهو بارهوه (د.میران محەمەد) بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند.” لەساڵی 2009ەوە تاوەكو ئێستا 14 حاڵەتی ئایدز لە هەرێمی كوردستاندا تۆمار كراوە كە لەئێستادا حەوت كەس لەوانەی كەتوشی ئایدزبون لەژێرچاودێری تەندروستیدان و ڕۆژانە سەردانی هۆبەكانی ئایدز دەكەن و چارەسەری پێویست وەردەگرن.
بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی باسی لهوهشكرد.” 7 حاڵەتەكەی دیكەی بەشێك لەو كەسانە گیانیان لە دەست داوە و بەشێكشیان هەرێمی كوردستانیان بەجێهێشتووە،
د.میران محەمەد ئەوەشی گوت” كه لەناو ئەو هاوڵاتییە بیانیانەدا كە سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردووە 54 حاڵەتی ئایدز ئاشكراكراوە كە دەستبەجێ ڕەوانەی وڵاتەكانیان كراونەتەوە.
بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماژەی بەوەشكرد لەئێستادا لە سلێمانی ئەو كوڕو كچانەی پرۆسەی هاوسەرگیری ئەنجام دەدەن پشكنینیان بۆ ئەنجام دەدرێت و دواتر بەشداری دەورەیەكی چوار كاتژمێریان پێدەكرێت كە یەك كاتژمێری تایبەت دەبێت پێدانی زانیاری لەسەر حاڵەتەكانی ئایدز و خۆپارسان لێی.