پهرلهمان له بارهی پرۆژهی یاسایی لێبوردنی گشتی بۆ زیندانیانی كوردستان كۆدهبێتهوه
بڕیار وایه پهرلهمانی كوردستان له ههفتهی ئاینده له سهر پرۆژه یاسایی لێبوردنی گشتی كۆببێتهوه.”
پڕۆژەی یاسای لێبوردنی گشتی بۆ زیندانیانی هەرێمی كوردستان كارەكانی بەرەو كۆتای دەڕوات و هەفتەی داهاتوو پەرلەمانی كوردستان لەسەر ئەو پرسە كۆدەبێتەوەو لیژنەی یاسای پەرلەمانیش لهبارهی ئهو پرسه رایدهگهێنێت” لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوو یاساكە دەر دەچێت و لە پرۆەكانی پێشو تر گشتگیر ترە.
لهو بارهوه (دكتۆره بەهار مەحمود) جێگری سەرۆكی لیژنەی یاسای لەپەرلەمانی كوردستان رایگهیاندوه” سێ پرۆژە هەبوو بۆ لێبوردنی گشتی ئێستا پرۆژەیەكی گشتگیرمان دروستكردوەو دوو دانیشتمان لەسەر كردوەو هەفتەی داهاتوو پەرلەمانی كوردستان لەسەر ئەو پرسە كۆدەبێتەوە “.
جێگری سەرۆكی لیژنەی یاسای لەپەرلەمانی كوردستان” بەدڵنیاییەوە لەچەند ڕۆژی داهاتوودا یاساكە دەر دەچێت و ژمارەیەكی بەرچاو لە زیندانیان دەگرێتەوە.”