فواد مه‌عسوم له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی كۆبووه‌وه
سەرۆک کۆماری عێراق د.فواد مه‌عسوم، لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سەرۆک وەزیران لە شاری هەولێر کۆبووەوە وتاوتوێی دۆخی کەرکووک و دەستپێکردنی گفتوگۆیان لەگەڵ حکومەتی عێراق كرد.
(د.فوئاد مه‌عسوم) سه‌رۆك كۆماری عێراق و (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و جێگره‌كه‌ی (قوباد تاڵه‌بانی) له‌هه‌ولێر له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار كۆبوونه‌وه، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخی کەرکووک و دەستپێکردنی گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی عێراقیان تاوتوێ كرد، واش بڕیارە هەر ئەمڕۆ (د.فوئاد مەعسوم) بچێتە پیرمام و لەگەڵ سه‌رۆك (مەسعود بارزانی) سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆببێتەوە.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” سەرۆك کۆماری عێراق ماوەی چه‌ند رۆژێكه گەڕاوەتەوە هەرێمی کوردستان، سەرەتا لە سلێمانی و کەرکووک چەندین کۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنە سیاسی و حکومییەکان ئەنجامدا و رۆژی سێشەممەش 28/11/2017 گەیشتە هەولێر و هەمان رۆژ لەگەڵ یەکگرتووی ئیسلامی کۆبووەوە، هەر ئەمڕۆ سەردانی سه‌رۆك (مه‌سعود بارزانی) له پیرمام دەکات.