میسی داوای ئه‌و یاریزانه‌ ده‌كات بیكڕن له‌ ئیداره‌ی به‌رشه‌لۆنه‌

لیۆ میسی داوای له‌ ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌كه‌ی كردووه‌ كه‌ یاریزانێكی یانه‌ی شالكه‌ی ئه‌ڵمانی بۆ بكڕن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ یانه‌كه‌ پێكه‌وه‌ یاری بكه‌ن.”

رۆژنامەی ئێکس پرێسی بەریتانی بڵاوی کردۆتەوە.” لیۆ میسی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە داوای لە ئیدارەی یانەکەی کردووە (گۆرێتزکای) یاریزانی یانەی شاڵکەی ئەڵمانی بکڕن، بە پێی هەواڵەکە میسی بە ئیدارەی یانەکەی وتووە گۆرێتزکا داواکاری منەو  لە گواستنەوەکانی ئەم زستانە پەلکێشی یانەکەی بکەن، کە بە پێی سەرچاوەکە ئەو یاریزانە یارمەتیەکی باش دەبێت بۆ میسی و سوارێز لە هێڵی پێشەوە.

رۆژنامەکە باسی له‌وه‌شكردووه‌” كه‌ یانەی شاڵکە بە ئاسانی دەستبەرداری ئەو یاریزانە نابێت، کە هەرچەندە لەم هاوینەدا گرێبەستەکەی کۆتایی دێت،بەڵام بەرشەلۆنە سوورە لەسەر کڕینی ئەو یاریزانە.
گۆرێتزکای ئەڵمانی و  تەمەن ٢٢ ساڵ گرێبەستێکی ساڵانەی بە بڕی ١٢ ملیۆن یۆرۆ لە شاڵکە وەردەگرێت  لەگەڵ هەفتانەی  ٢٠٠ هەزار پاوەند.

Back to top button