ئیسرائیل:کوشتنی نەسروڵا ئامانجمانە

 
ڕونین مانلیس وتەبێژی فەڕمی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند لە جەنگی پێشبینی کراومان لە گەڵ لوبنان ئامانجی سەرەکیمان کوشتنی حەسەن نەسروڵای سەرۆکی میلیشیاکانی حزبوڵایە.
 
مانلیس ڕوونی کردەوە کە ئیسرائیل خوازیاری جەنگ نیە بەڵام گەر جەنگ ڕوو بدات ئەوا ئەمجار جەنگەکە وەک پێشتر نابێت.
 
وتەبێژەکەی سوپای ئیسرائیل دەڵێت کوشتنی نەسروڵا کاریگەری لەسەر جەنگەکە دەبێت و گەر ئیسرائیل لەو جەنگە زیانی پێ بگات ئەوا لوبنان توشی گەورەترین زیان دەکەین.
Back to top button