قادر حەمەجان: كەس ناتوانێت رێگری لە ریفراندۆم بكات

خواكوڕك
قادر حەمە جان لە دیمانەیەكی دا لەگەڵ باس نیوز، دەلێت بەغدا رازی بێت و رازی نەبێت ریفراندۆم بۆ دیاری كردنی چارەنووسی گەلی كوردستانە و مافی خۆمان و مافێكی یاسایی و دەستووری و ئینسانی گەلی كوردستانە، بۆیە كەس ناتوانێت لەبەردەم ئەو مافەی ئێمە بوەستێت،
 
قادر حەمە جان دەشلێت،گەلی کورد خۆی بڕیار لە چارەنووسی خۆی دەدات و ھیچ گەل و لایەنێکی تر ناتوانێت ئەم مافەمان زەوت بکات، دەشلێت دەبێت ئێمە بڕیارەکانمان پێکەوە بێت، بە لایەنێک و دوو لایەن ناکرێت، ھەموو چوونێک بۆ بەغدا باشە، بەڵام دەبێت بیخەینە خزمەتی ستراتیژیی نیشتمانی و نەتەوەیی  گەلەکەمانەوە.
 
ئەوە دووپات  دەکاتەوە کە پارتی و یەکێتی بەرپرسیاریەتیی ھاوبەشیان لە حوکمڕانی و پاراستنی کوردستاندا ھەیە.
Back to top button