سێ هەزار کەس لەم دەریایەدا خنکاون

 
ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ کۆچ لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماری قوربانیانی نێو دەریای سپی ڕاگەیاند کە کۆچبەران بۆ گەیشتن بە ئەوروپا پێیدا تێپەڕ بوون.
 
ڕێکخراوەکە ڕایگەیاند لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا سێ هەزار کۆچبەر لە دەریاکەدا خنکاون و تەرمی هەندێکیش تا ئێستا نەناسراونەتەوە و بەهۆی زۆری مانەوەیان لە ئاوەکەدا شێواون.
 
جویڵ ملمان وتەبێژی ڕێکخراوەکە لە جنێف هۆشداری دا لە بەرزبونەوەی زیاتری ڕێژەکەو ڕایگەیاند تا ئێستا ۳۰۳۳ کەس لە ئاوەکانی دەریای سپی ناوەڕاست خنکاون و ئەوەشی بە کارەسات ناوبرد و داوای لە وڵاتان کرد بە پەلە بیر لە چارەسەر بکەنەوە.

سه‌رچاوه‌

Back to top button