خۆبه‌خشه‌كانی هێرشی جه‌رگبڕیان له‌دژی حشدی شه‌عبی له دۆزخورماتوو ئه‌نجامدا
شه‌لال عه‌بدول، قایمقامی شه‌رعی قه‌زای خورماتوو، رایدهگهێنێت، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 29-11-2017 هێزێكی حەشدی شەعبی لە بەرزاییەكانی كۆرمۆر نزیك بوونەتەوە، بەڵام لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراو لێیان دراوە، هه‌روه‌ها گوتیشی لەنزیك گوندی قەڵخانووی سەربە قەزای خورماتوو، شەڕ لەنێوان حەشدی شەعبی وئه‌و كه‌سانه روویداوه، به‌ڵام پێدەچێت ئەو هێزەی حەشدی شەعبی ، بۆ بیرە نەوتەكانی كۆرمۆر هاتبن بەڵام بەهۆی تەقەی ئەو کەسە نەناسراوانە پاشەكشە بە هێزەكە كراوە”.
قەزای خورماتوو سەر بە پارێزگای سەلاحەدینە و نزیكەی 100 كیلۆمەتر لەسەنتەری پارێزگاكەوە دوورە، رێژەی دانیشتووانەكەی بەشارۆچكە و گوندەكانییەوە نزیكەی 220 هەزار كەس دەبێت، كورد 55% و عەرەب 15% و توركمانیش 30% -ی شارۆچكەكە پێكدەهێنن.
شایانی باسه پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له‌لایان گروپێكی ناو یه‌كێتی، كه‌ركووك و خورماتوو كه‌وتنه ژێر ده‌ستی میلیشیاكانی سه‌ر به‌ئێران، پاشان میلیشیاكانی ده‌ستیان كرد به كۆمه‌ڵكوژی و ته‌قاندنه‌وه‌ی ماڵه‌كان و ئاواره بوونی 250 هه‌زار كه‌س”.