حکومەتی ڕزگاری یان کۆتایی هێنان بەحکومەت ؟

بهمن کاك عبدااللە
 
کێن ئەوانەی داوای حکومەتی بەناوڕزگاری نیشتمانی دەکەن و ئامانجیان چی یە ؟
 
( گۆڕان و کۆمەڵ و بەشێك لەیەکێتی ) ئەمانە داوای حکومەتی بەناو ڕزگاری دەکەن بەڵام ئامانجی ڕاستەقینەیان کۆتایهێنانە بەو حکومەت و دەسەڵاتەش کەهەیەو تەسلیم کردنی بەبغداد ، بەڵگەمان چیە ؟
 
ـ ۱۷ی شوباطی ساڵی ۲٠۱۱ هیچ گرفتێك لە کوردستان نەبوو ، فەرمانبەر موچەی فولی وەردەگرت ، ماڵی ۳ بەرمیل نەوتی وەردەگرت پارەو کارو کاسبی زۆر و زەوەند بوو ، کەچی ئەوانە خۆپیشاندان و هیرش بۆسەر بارەگایان ئەنجام داو دەیانووت نانمان ناوی ئازادیمان دەویت !
 
ـ ساڵی ۲٠۱۳ لە پێکهێنانی کابینەی بنکە فراوان شەش مانگ پیکهینانی حکومەتیان دواخست لەسەر شەڕی پلە و پۆستی وەزاری !
 
ـ هەر لەساڵی ۲٠۱۳ نەیان هێشت ڕەشنوسی دەستوری هەریمی کوردستان بچیتە ڕاپرسی و کوردستان ببێتە خاوەن دەستور، گوتیان بیگەڕێننەوە لەماوەی ساڵێک تەعدیلی دەکەین و دەیخەینە ڕاپرسی ، ئەوا چوارسال تێپەڕی و دەستور لە پەرلەمان دەرنەچوو چونکە ئامانجیان ئەوە بوو کوردستان نەبێتە خاوەن دەستور .
 
ـ لەکاتی توشبوونی کوردستان بەشەڕی داعش ئەوانە ساڵی ۲٠۱٥ ویستیان لەڕیگەی پەرلەمانەوە کودەتا بکەن کاتێ شکستیان هێنا ، ئەوجا پەلاماری بارەگاکانی پارتیان دا لە زۆنی سەوز ـ نیلی و سوتاندیان بەو ئامانجەی پارتیش بارەگاکانی ئەوان بسوتێنێت بۆ ئەوەی دۆخی کوردستان بەتەواوی تێکبچێت و ئەم ئەزمونە لەناوبچێت .
 
ـ ئەمانە ساڵی ۲٠۱٦ لە زۆنی سەوز ـ نیلی سەرجەم دام و دەزگاو قوتابخانەو نەخۆشخانە و زانکۆکانیان پەک خست و دەستیانکرد بەبایکۆت و خۆپیشاندان و ئەمجار دەیانووت ، نانمان دەویت دەوڵەتمان ناویت ئەم کارەشیان بۆ شکست پێهێنانی پرۆسەی سیاسی و ڕیفراندۆم بوو .
 
ـ هەرئەمانە ماوەی ساڵێکە داوادەکەن عەبادی وەك پاریزگا مامەڵە لەگەل شارەکانی هەریم بکات و هەندیکیان خیانەتی ۱٦ ی ئۆکتۆبەریان کرد و هەندەکەی تریشیان ژیر بەژیر لەگەڵ عبادی و ئیران و مکگۆرک ڕیککەوتون بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەم حکومەتە !
 
ئێستاش ئەمانە ئامانجیان لە حکومەتی ڕزگاری هەڵوەشاندنەوەی ئەم حکومەتەیە بۆ ئەوەی کوردستان بی حکومەت و دام و دەزگابێت و تەواو لاوازبێت بەرامبەر بەغداد .
 
بەهیزترین بەلگەش بۆ نیەتی گڵاوی ئەو هێزانە ئەوەیە کەخۆیان بەبەرەی خەڵك و دەمڕاست و نوێنەری خەڵك دەزانن ، بەڵام ئامادەنین هەڵبژاردن بکرێت و ماهیەتیان و قورساییان دەرکەوێت .
 
Back to top button