بەرپرسێكی حەشدی شەعبی دەستی لە كاركێشایەوە

 

وتەبێژی حەشدی شەعبی دەست لەكاركێشانەوەی لە پۆستەكەی راگەیاند، لە لێدوانێكیشدا هۆكاری وازهێنانی لەو پۆستە ئاشكرا دەكات‌.

 

ئەحمەد ئەسەدی، وتەبێژی حەشدی شەعبی لە لێدوانێكیدا بۆ سومرییە نیوز رایگەیاند: دوای سێ ساڵ لە قبوڵكردنی ئەركی وتەبێژی حەشدی شەعبی عێراق، ئێستا لەم كارە دەست هەڵدەگرم.

وتەبێژی حەشدی شەعبی وتیشی:‌ لەمەو‌دوا بۆچوونەكانی نابێتە بۆچوونی فەرمیی حەشدی شەعبی، بەڵكو لێدوانی تاكەكەسی خۆی دەبن لە سەر ڕووداوەكان.

ئەحمەد ئەسەدی ئاماژەی بەوەداوە، كە حەشدی شەعبی وەك هێزێكی سەربازی بە‌هێز دەمێنێتەوە و ناچێتە ناو گەمەی سیاسی عیراق، هەر كەس بیەوێت لە هەڵبژاردنەكان بەشداری بكات دەبێت دەست لە حەشدی شەعبی هەڵبگرێت.

ناوبراو ئاشكرایكرد،‌ حەشدی شەعبی دەبێتە بەشێك لە هێزە سەربازییەكانی عیراق.

Back to top button