حزبی دەعوە هەڵدەوەشێتەوە بەسەر باڵی مالیكی وعەبادی دابەش دەبێت

پێ دەچێت زۆرینەی سەركردەكانی حیزبی دەعوە پشت لە نوری مالیكی سەرۆكی لیستی دەوڵەتی یاسا و سەرۆك وەزیری پێشووی عێراق بكەن و ببنە هاوكار و پشتیوانی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی ئێستای عێراق و پێیان وایە چانسی ئەو بۆ بردنەوە و پشتیوانی نێودەوڵەتی زیاترە.

 

بە گوێرەی میدیا عێراقیەكان هەر یەكە لە نوری مالیكی و حەیدەر عەبادی سورن لەسەر ئەوەی بە لیستی جیاواز بەشداری هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق بكەن و پێ دەچێت پشتیوانیە ناوخۆییەكانی حیزب بۆ مالیكی لە داكشاندا بێت.

 

لەوبارەوە موهەندە ساعیدی كەسایەتی نزیكی عەبادی لە نێو یزبی دەعوە ڕایگەیاندووە، ئێستا لە نێوخۆ و دەرەوە بە كەسایەیتەكی توندڕەو سەیری نوری مالیكی دەكرێت و زۆرینەی سەركردەكانی حیزبی دەعوە سەرگەرمی پێكهێنانی لیستێكن بە سەرۆكایەتی حەیدەر عەبادی، ئەمەش دوای ئەوەی وڵاتی ئێران شكستی هێناوە لە ڕازیكردنی نوری مالیكی بۆ كشانەوە لە دژایەتی كردنی عەبادی.

 

ئاماژەی بەوەشكردووە لیستەكەی حەیدەر عەبادی موفاجەئەی گەورەی پێیە و پشت دەبەستێت بە دژایەتی كردنی گەندەڵی.

Back to top button