توركیا ڕێگری كردووە لە چوونی لیوای سەرۆككۆماری عێراق بۆ خورماتوو

 

فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری عێراق هۆكاری نەهاتنی لیوای تایبەتی پاسەوانی سەرۆكایەتی كۆمار بۆ قەزای دوزخورماتو ئاشكرا دەكات كە بەهۆی ناڕەزایەتی وڵاتی توركیا بووە .

 

بە گوێرەی زانیاریەكان لەكاتی كۆبونەوەی فوئاد مەعسوم لەگەڵ شاندی ئاوارەكانی قەزای دوزخورماتو باس لە نەهامەتیەكانی خەڵكی قەزاكە و سوتاندی ماڵەكانیان كراوە.

 

لەوبارەوە سەرۆك كۆمار ئاشكرای كردووە توركیا ناڕازی بووە هێزێكی سەرۆكایەتی كۆمار بهێنرێتە قەزاكە بۆ دابینكردنی ئاسایشی شارەكە.

 

لە دوای ڕوداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر و هاتنی حەشدی شەعبی بۆ ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی كوردستان، سەرجەم هاوڵاتیانی كوردی قەزای دوزخورماتوو ئاوارەبوون و ماڵەكانیشیان لەلایەن ئەو هێزانەوە سوتێنرا.

Back to top button