كوڕه‌ كورده‌كه‌ داوای درێسی ژماره‌ 10ی ئه‌رسناڵ ده‌كات

خواكوڕك

مه‌سعود ئۆزێل لە کاتی بەشداری کردنی لە مەشقەکانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند کە گفتوگۆکانی سەبارەت بە گرێبەستەکەی لەگەڵ ئاڕسناڵ لەچەند ڕۆژی داهاتوو دەست پێ دەکاتەوە، پێشتر باسەکان بەهۆی یۆرۆی فەرەنسا دواخرا، بەڵام لە ئێستەدا ئەم کارە تەواو دەکەم.

ئەستێرەی یانەی ئارسناڵ و هەڵبژاردەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند کە لەم چەند رۆژە بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەم لەگەڵ کارگێڕی یانەکە ڕێک دەکەوم و داوای درێسی ژمارە 10 م کردووە.

هه‌وه‌ها ئۆزێل ده‌ڵێت “دوای رۆیشتنی یاریزان جاک ویلشێر هەڵگری درێسی ژمارە 10 ی یانەکە بۆ یانەی بۆرنمۆس، درێسەکە ئازاد کراوە بۆیە هەوڵی خۆم دەدەم بۆ ئەوەی درێسی ژمارە 10 بپۆشم، پێشتر هەوڵی زۆرم دا، بەڵام ئەم جارە درێسی ژمارە 10 بۆ من دەبێت، سەبارەت بەهۆکاری خۆشەویستی بۆ ژمارە 10 گوتی” ئەفسانەکانی تۆپی پێی وەک زێدان و پێلێ و مارادۆنا ئەو درێسەیان پۆشیوە، منیش وەک ناوەڕاست کارێک مافی خۆمە ئەو درێسە وەربگرم”.

مەسعوود ئۆزێل لە یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانییەوە پەیوەندی بە یانەی ئاڕسناڵ کرد و لەگەڵ هاتنیشی بۆ لای تۆپچییەکان، ئۆزێل توانیویەتی ئاستێکی بەرز پیشان بدات و بە گۆڵ و ئاسیستەکانی چەندین سەرکەوتنی گرنگ بۆ یانەکەی بەدەست بهێنێت.

Back to top button