وڵاتی سعودیە چەك بۆ عێراق ڕەوانە دەكات
بەرپرسیكی عێراقی رایگەیاند، شازادەو وەزیری بەرگری سعودییە دەیەوێت لە درێژەی شەڕی دژی تیرۆر، یارمەتی سەربازی بۆ عێراق بنێرێت.
بەپێی هەواڵێكی عەرەبی جەدید، بەرپرسێكی عێراقی ڕایگەیاندووە، عەرەبستانی سعودییە دەیەوێت یارمەتی سەربازی بۆ عێراق بنێرێت.
بەپێی ئەم راپۆرتە ڕیاز دەیەوێت ئامێری سەربازی لەوانە تانك و ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی هێزی سەربازی و ئامێری چەكداری بنێرێت بۆ عێراق.
ئەو بەرپرسەی حكومەت جەختی لەوەكردۆتەوە كە ئەو هاوكارییە لە درێژەی هاوكاری ڕیازە لەگەڵ بەغدا بۆ شەڕی دژی تیرۆر.
ئەو بەرپرسە جەختی لەوەشكردۆتەوە كە (موحەمەد بن سەلـمان) شازادەی جێنشینی سعودییە فەرمانی داوە كە پاڵپشتی سەربازی بۆ عێراق رەوانەبكرێت، بەغداش چاوەڕوانە كە ئەو یارمەتییانە بەم زووانە بگەن.