لەهێرشی روسیا و سوریا بۆ سەر ئەلبوكەمال، دەیان كوژراو هەیە

فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای سوریاو رووسیا بە چڕی ریفی شارەدێی ئەلبوكەمالیان بۆردومان كردووەو بەدەیان كەسیان كوشتووە.

بەپێی راپۆرتە هەواڵێكی كەناڵی جەزیرە، لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا فڕۆكە جەنگییەكانی سوریاو رووسیا بەشێوەیەكی چڕ ریفی شارەدێی ئەلبوكەمالیان لەناوچە سنوورییەكانی عێراق بۆردومان كردووە، بەپێی زانیارییەكان لایەنی كەم (84) كەس كەزۆرینەیان مەدەنین و ئافرەت و منداڵیشیان تێدایە.

هاوكات سەرچاوەكە باسیشی لەوەكردووە، زۆرینەی ئەوانەی بەر بۆردومانەكە كەوتوون و كوژراون هاوڵاتیانی ئاوارەن.

لەلایەن خۆشیەوە وەزارەتی بەرگری رووسیا رەتی كردۆتەوە، فڕۆكە جەنگییەكانیان بۆردومانی ئەلبوكەمالیان كردبێت، بەڵكو تەنها بۆردومانی ناوچەكانی دەرەوەی دانیشتوانیان كردووە.

Back to top button