كۆریای باكور موشهكێكی بالیستی ههڵدهدات
لێژنەی ئەركانی هاوبەشی سوپای كۆریای باشوور ڕایگەیاند، كۆریای باكوور موشەكێكی بالیستیكی لە شاری بیونگ سۆنگی هەرێمی بیۆنگانەوە بەسەر كۆریای باشوورو ژاپۆندا هەڵداوە.
لیژنهی ئهركانی سوپا ڕایگەیاند، كۆریای باشوورو ئەمریكا ئێستا هەوڵدەدەن شیكاری بۆ موشەكەكە بكەن و بزانن چ جۆرە موشەكێك بووە.
وتیشی: دوای چەند كاتژمێرێك لە هەڵدانی موشەكەكە سوپای كۆریای باشوور وەكو وەڵامدانەوەیەك مەشقیان لەسەر هەڵدانی موشەك كردووە.
لەماوەی ڕابردوودا شارەزایانی ئەمریكی وتیان: پێیان وایە كۆریای باكوور لەوانەیە لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا تاقیكردنەوەیەكی موشەكی ئەنجام بدات.
دوو سەرچاوەی حكومەتی ئەمریكا دوێنێ رایانگەیاند، شارەزایانی حكومەت پێیان وایە كۆریای باكوور لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا تاقیكردنەوەیەكی نوێی موشەك ئەنجام دەدات.