وهزیرێكی ئیسرائیل لهبهر ئهم هۆكاره دهستی له كاركێشایهوه
بەهۆی كاركردنی كارێكاران لە رۆژی شەممە، وەزیرێكی حكومەتی ئیسرائیلی دەستی لە پۆستەكەی كێشایەوە.
(یاكۆف لیتزمان) وەزیری تەندروستی ئیسرائیلی و سەرۆكی پارتی تووندڕەوی (تەورات) نامەی دەستلەكاركێشانەوەی خۆی بۆ حكومەتەكەی نەتنیاهۆ نووسیوەو هۆكارەكەشی بۆ ئەوە گێڕاوەتەوە كە رۆژی شەممەی رابردوو كرێكارەكانی هێڵی چاككردنەوەی شەمەندەفەر كاریان كردووە، ئەوەش بەپێی نەریتی جولەكەكان شیاو نییە.
ناوبراو پێشی وابووە، كە ئەو لەگەڵ ئەوەی دەستی لەپۆستی وەزیری تەندروستی كێشاوەتەوە، بەڵام لە هاوپەیمانێتی لەگەڵ نەتنیاهۆ دەمێنێتەوە.
لەلایەن خۆشیەوە نەتنیاهۆ ئاماژەی بەوەكردووە، كە رۆژی شەممانە بەلای ئەوانەوە گرنگ و بایەخی خۆی هەیە، بەڵام پێداویستی هاوڵاتیان بۆ ئەو مەبەستە گرنگترە.