دوای 38 ساڵ لە زیندان بێ تاوان دەرچوو
دادگای هەرێمی ڤێرجینیا بێتاوانی هاوڵاتییەكی ئەمریكی سەلـماند دوای ئەوەی تاوانی كوشتنی درابووە پاڵی بەوهۆییەوە زیاتر لە نیوەی ژیانی خۆی لە زیندان بەسەربرد.
دوای ئەوەی لە پشكنینی ترشەرلۆكی ناوەكی دەركەوت كە (كریگ ریچارد كولی) تەمەن (70) ساڵ بێتاوان بووە، پاش ئەوەی (38) ساڵی ژیانی لە زیندان بەسەربردووە، دوای ئەوەی دادگای كالیفۆرنیا لە ساڵی (1980) زیندانی هەتاهەتایی بۆ دەكرد بە تۆمەتی كوشتنی هاورێیەكەی تەمەن (24) ساڵ لەگەڵ كورەكەی تەمەن (4) ساڵان لە ساڵی (1978).
دوای ئەم هەموو ساڵە بەسەربردنی ژیان لە بەندیخانە پشكنینی ترشەرلۆكی ناوەكی دەریخست كە ئەم پیاوە ئەم تاوانەی كوشتنی ئەنجام نەداوە، هەر بۆیە داواكار گشتی داوای لێبوردنی فەرمی لێكرد، هەموو هەوڵی خۆی دەخاتەگەڕ بۆ دۆزینەوەی تاوانباری راستەقینە.