جوڵه‌ی سه‌رۆك بارزانی ڕیسەكە له دوژمنان ده‌كاته‌وه خوری
دانا مەنمی
خه‌باتی شاخ وخه‌باتی شار دوو دونیا بینینی جیاوازن ،سه‌رۆك بارزانی له خه‌باتی شاخ و شه‌ڕی پارتیزانی دا له پێناو به‌رگریكردن له ناسنامه‌و شوناسی كوردبوون هه‌موو هه‌وڵ و كۆششێكی داوه ، له دوای ڕاپه‌ڕینیشه‌وه له خه‌باتی شاردا كه خه‌باتی سیاسی و دیپلۆماسی یه ، خه‌باتی ڕزگاری نیشتیمان بوو به ئێستاشه‌وه غایب نه‌بووه و ڕۆڵێكی گرنگ و كاریگه‌ری له پێناو ئه‌و ڕزگاری نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یدا داوه كه دوایین هه‌وڵیشی ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان بوو له 25ی ئه‌یلول و له %92 خه‌لكی كوردستان ڕازینه‌بوون به مانه‌وه له عێراقێكی یه‌كپارچه‌دا و ده‌نگیان بۆ سه‌ربه‌خۆی و جیابونه‌وه‌دا ، ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم به پێی یاسایی ده‌ستوری عێراق و به پێی یاسایی ده‌ستوری نێوده‌وڵه‌تیش مافێكی ڕه‌وابوو ئامرازێك بوو كه گه‌لێك به شێوه‌ی ئاشتیانه‌و دیموكراسیانه گوزارشت له چاره‌نوسی خۆی بكات ، رۆِلی سه‌رۆك بارزانی له‌ناو پرۆسه‌ی ڕیفراندۆم دا رۆلێكی میحوه‌ری بوو بۆ زیندوكردنه‌وه‌ی هه‌ست و نه‌ستی كوردایه‌تی ، سه‌رۆك بارزانی ئیراده‌و هێزی به‌خشییه هاونیشتیمانیان ، داینه‌مۆی هه‌ڵسانه‌وه‌ی وجودی تاكی كورد بوو كه به ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌خۆی شۆڕشێكه پڕه له ههوارزو نشێوی پڕه له ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌و به‌رزو نزمی و ئێستای له‌پێش چاو بوو هۆشداریشی دایه هه‌مووان .
وجودی سه‌رۆك بارزانی له ناوچه‌كه‌دا كه خاوه‌نی پێگه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه و شاره‌زاییه‌كی باشی له كێڵگه‌ی سیاسی دا هه‌یه پێویستییه‌كی گرنگ و زه‌رورییه بۆ دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌مان ، پێگه‌ی سه‌رۆك بارزانی كۆشك و ته‌لار و كورسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم دیاری ناكات ، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه سه‌رۆك بارزانی یه هێزو مانا ده‌به‌خشێته پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ، خۆ ئه‌گه‌ر له ڕابردوو سه‌رۆك بارزانی سه‌رچاوه‌ی كێشه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ئابورییه‌كان بووبێت ، ئه‌گه‌ر سه‌رۆك بارزانی سه‌رچاوه‌ی لێكترازانی نێوماڵی كوردی بوو بێت ، ئه‌گه‌ر سه‌رۆك بارزانی كه‌سایه‌تییه‌كی كاریزما و مرۆڤێكی حه‌كیم نه‌بوبێت ، ئه‌گه‌ر سه‌رۆك بارزانی به دوای میرنشینی بنه‌ماڵه‌ییه‌وه بووبێت ، كه وانییه ئه‌ی بۆ ئێستا نهكێشه سیاسییه‌كان و نهئابوری هه‌رێم و موچه‌ی خه‌ڵك و نه نێوماڵی كوردی ڕێكنهخرایهوهو یهكڕێزیتان بۆ بنیات نه‌نرا، بارزانی چاوی له مانه‌وه‌ی هه‌تا هه‌تایی و به‌دوای میرنشینیهوه نه‌بووه‌و نییه ، به‌ڵكو سه‌رۆك بارزانی قه‌ناعه‌تی به هه‌ڵبژاردن وه‌ك شاڕێیه‌كی دیموكراسی بۆ ده‌ستاو ده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات هه‌بووه‌و هه‌یه .
جوڵه‌ی سیاسی سه‌رۆك بارزانی هه‌میشه ڕیسكی له دوژمنان و داگیركه‌رانی كوردستان كردووه‌ته‌وه به خوری و سه‌ری لێشێواندوون ، له‌م ساته وه‌خته هه‌ستیاره‌دا ئه‌مریكا وه‌ك لایه‌نێكی میحوه‌ری و سه‌ره‌كی له ناوچه‌كه‌دا ناتوانێت سه‌رۆك بارزانی بكاته ده‌ره‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی و ئومێد‌و چاوه‌ڕوانیه‌كانی له‌سه‌ر به‌غداد هه‌ڵبچنێت ، ئێران نایه‌وێت عێراق له ژێر سێبه‌ری گوێرایه‌ڵی ئه‌مریكادا بمێنێته‌وه‌و گۆره‌پانه‌كه بۆ توركیا و ئه‌مریكا چۆڵ ناكات ، حه‌یده‌ر عه‌بادی هه‌رگیز له هه‌ژموونی ئیرانیزم و له بازنه‌ی قووم نایه‌ته ده‌ره‌وه ، ئه‌مریكا پیویسته به سیاسه‌تی خۆیدا بچێته‌وه‌و به سۆپه‌رمان كردنی عه‌بادی له‌سه‌ر حیسابی كوردستان هه‌ژمونگه‌ری ئێرانیزم كراوه‌تر ده‌بێت و ده‌رفه‌تی زیاتر ده‌ره‌خسێت بۆ تهلاعوبی سیاسی و موخابه‌راتی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات و سوپای پاسداران .
16ی ئۆكتۆبه‌ر ئه‌گه‌ر شكستی سیاسی و سه‌ربازی بێت بۆ كورد ، سه‌ركه‌وتن نییه بۆ به‌غداد تا ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتنی بۆ بگێرێت ، پێی وانه‌بێت خه‌یاڵی قوم و نه‌جه‌فی هێناوه‌ته دی ، به‌غداد پێی وانه‌بێت پانتای سیاسی و رۆڵی سه‌رۆك بارزانی بچوككردووهتهوه ، 16ی ئۆكتۆبه‌ر شكستی سه‌ربازی هیزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان نه‌بوو ، به‌ڵكو ڕێكه‌وتنێكی نێوان ( ئێران و توركیا و عێراق ) به پاڵپشتی ( ئهمریكاو ڕوسیا‌و فه‌ره‌نساو به‌ریتانیاو ئه‌ڵمانیا ) بوو ، هاوته‌ریب ئه‌و درز‌و كه‌لێنانه‌ی نێوماڵی كوردی هۆكاربوون بۆ ئه‌وه‌ی خیانه‌تی نیشتیمانی له‌سه‌ر ده‌ستی گروپێكی ناو لایه‌نێكی سیاسی لێبكه‌وێته‌وه.
سه‌رۆك بارزانی هه‌ڵگری په‌یامێكی ئه‌خلاقی ویژدانی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی یه ، دژی پاشكۆیه‌تی یه‌و ناچێته ژێر باری هه‌ژموونی هیچ وڵاتێكه‌وه ، سه‌رۆك بارزانی به‌رهه‌می خه‌باتی دیموكراتی و ڕزگاری نیشتیمانی و شۆڕشگیری یه ، ئامانجی سه‌رۆك بارزانی ئه‌وه‌یه كه دۆزی كورد له خه‌ونی سه‌ربه‌خۆییه‌وه بگۆڕێت بۆ واقیع و به‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌خۆی كوردستان .