هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی رزگاری گوندێكیان له نزیك خورماتوو كۆنترۆڵكرده‌وه
هێزی خۆبه‌خشی كه له‌ئێستادا ناوی خۆیان ناوه هێزی پێشمه‌رگه‌ی رزگاری، نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ رووبه‌روی میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی بوونه‌وه، تاوه‌كو ئێستا به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، 10 چه‌كداری میلیشیاكان كوژراون و ته‌رمه‌كانیان كه‌وتۆته ده‌ستی هێزی رزگاری كوردستان، گوندێكیش له‌نزیك خورماتوو كۆنترۆڵكراوهتهوه”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار هێزی پێشمه‌رگه‌ی رزگاری كه له‌و كه‌سه خۆبه‌خشانه پێكهاتووه، رایگه‌یاند، نیوه‌رۆی ئهمرۆكاتژمێر 12، له‌گوندی قه‌ڵغان لو، كه ده‌كه‌وێته نێوان كفری و خورماتوو شه‌ڕ و پێكدادان دورست بووه، له‌لای خۆشیه‌وه، رۆژنامه‌نووسی شاری كه‌ركووك ( هونه‌ر ئه‌حمه‌د) له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فیسبووك، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی رایگه‌یاندووه، ١٠ چەكداری حەشد بە دەستی ھێزە خۆبەخشەكە كوژراون و تەرمەكانیان كەوتووتە دەست ھێزە خۆبەخشەكان”، هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان” گوندی قەڵغان لو دەكەوێتە نێوان ناحیەی زنانەی سەر بە شارۆچكەی كفری و شارۆچكەی خورماتوو، ماوەی دوو رۆژە چەكدارانی حەشد كۆنتڕۆڵی ئەو گوندەیان كردووە”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، ماوه‌ی دوو رۆژه میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی له دوو قۆڵه‌وه رویان له‌گونده كردووه، كه‌وتوونه‌ته ئازاردانی خه‌ڵك و مۆبایل و پاره له‌خه‌ڵك ده‌ستێنن، هێزه‌كانی رزگاریش رووبه‌روویان بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام هیچ زیانێكی گیانیان بەرنەكەوتووە، تاوه‌كو ئێستاش ئه‌وه ئاشكرا كرایه، كه 10 چه‌كداری میلیشیاكان كوژراون”.