جارێكی تر كونسوڵی توركیا سوپاسی ئه‌ردۆگانی گه‌یانده‌ی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، رۆژی 27ی ئه‌م مانگه كونسوڵی توركیا له هه‌ولێر (عاكیف ئینام) جارێكی تر سوپاسی سه‌رۆككۆماری توركیا ( ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانی) گه‌یانده بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی له‌به‌رامبه‌ر پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانی یه‌كێتی له كه‌ركووك به‌بێ شه‌ڕ”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداری به‌خواكوڕكی راگه‌یاند پێشتر نامه‌یه‌كی تایبه‌ت سوپاس گوزاری ئه‌درۆگان له‌رێگای كونسوڵی توركیا گه‌یاندرابووه بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی ئێستاش له‌رێگای كونسوڵی توركیا دا جارێكی تر سوپاس گوزاره‌ی ده‌وڵه‌تی توركیایان گه‌یانده بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی له‌مه‌ڕ راده‌ست كردنی كه‌ركووك و پاشه‌كشه پێكردنی هێزه‌كانی یه‌كێتی به‌بێ شه‌ڕ له كه‌ركووك”.
پێشتر بافل تاڵه‌بانی كه‌سی سه‌ره‌كی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، فرۆشتنی كه‌ركووك، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فیسبووك، ئاشكرای كردبوو، كه پێشوازی كردووه له محەممەد عاكیف ئینام كۆنسوڵ‌و وەفدێكی باڵای كونسوڵگەری توركیا لە هەرێمی كوردستان، باسییان لە دۆخی كوردستان و پەیوەندییەكانمان لەگەڵ وڵاتی توركیا‌و ئاسایی كردنەوەی دۆخی كەركوك كردووه”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه كونسوڵی توركیا و وه‌ڤدی یاوه‌ری سوپاسگوزاری ده‌وڵه‌تی توركیایان جارێكی تر به بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی گه‌یاندووه”.