چوونی هێزی ئه‌مریكی بۆ سه‌ربازگه‌ی كه‌یوان په‌یوه‌ندی به‌داواكاری كه‌سه‌وه نیه
سه‌رچاوه‌یه‌ك له هێزی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ئاشكرای ده‌كات چوونی ئه‌و هێزانه‌ی ئه‌مریكا بۆ سه‌ربازگه‌ی كه‌یوان په‌یوه‌ندی به‌هیچ داواكاریه‌ك نیه، گه‌رانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكایه، كه رۆژانی پێش 16ی ئۆكتۆبه‌ر، ئه‌و هێزه له‌و ناوچه‌یه بۆ كاتێكی دیاری كرا‌و كشابوونه‌وه، ئێستا گه‌راونه‌ته‌وه شوێنی خۆیان، كه شوێنی سه‌ربازی هاوبه‌شی هاوپه‌یمانی نێوده‌ڵه‌تی و هێزه عێراقیه‌كانه”.
پێشتر باڵی خیانه‌تی یه‌كێتی له‌كه‌ركووك چوونی هێزێكی ئه‌مریكی بۆ سه‌ربازگه‌ی كه‌یوان ئاشكرا كردبوو، گوایه له‌سه‌ر داوای ئه‌وان هاتوونه‌ته، ئه‌و ناوچانه بۆ كۆنترۆڵكردنی دۆخی كه‌ركووك هاتوون، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ته‌واوی ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌د ده‌كاته‌وه، ده‌لێت چوونی ئه‌و هێزانه بۆ سه‌ربازگه‌ی كه‌یوان هیچ په‌یوه‌ندی نیه به داواكاری هیچ لایانێك به‌ڵكو گه‌رانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بۆ ئه‌و سه‌ربازگه‌یه، كه پێش رووداوه‌كانی ئه‌م دوایه، له‌و ناوچانه پاشه‌كشه‌یان كردبوو”.
ژوورێكی ئۆپراسیۆنی هاوبه‌شی هێزه عێراقیه‌كان و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی پێشتر له سه‌ربازگه‌ی كه‌یوان بووه، له‌وێشه‌وه مه‌شقی سه‌ربازی به‌هێزه‌كانی عێراق كراوه، سه‌رچاوه‌كه ده‌لێت به‌ر له رووداوه‌كانی ئه‌م دوایه، ئه‌و هێزه پاشه‌كشه‌یان كردبوو، بۆ هه‌ردوو پارێزگای سلێمانی و هه‌ولێر، له‌ئێستاشدا ئه‌و هێزانه گه‌راونه‌ته‌وه شوێنی خۆیان په‌یوه‌ندی به‌دۆخی كه‌ركووك و داواكاری كه‌سه‌وه نیه”.