سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق هه‌واڵێكی خواكوڕك پشت‌راست ده‌كاته‌وه به‌رهه‌م ساڵح له‌به‌غدایه
پێشتر خواكوڕك له هه‌واڵێكی دا رایگه‌یاندبوو، كه به‌رهه‌م ساڵح به‌نهێنی له‌به‌غدایه، هانی حكومه‌تی عێراق ده‌دات له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دانووستاندن نه‌كات، سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی كردووه بۆ لای لایانه‌كان كه پێكهاتوون له ( گۆڕان و كۆمه‌ڵ و باڵێكی خیانه‌تی یه‌كێتی) له‌به‌غدا، سه‌ردانی به‌رپرسانی گه‌وره‌ی به‌غدایی كردووه، ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ش له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆماری عێراق كۆبۆته‌وه”.
به‌گوێره‌ی راگه‌یاندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه، به‌رهه‌م ساڵح سه‌ردانی سه‌رۆككۆماری عێراقی كردووه له‌گه‌ڵ سه‌رۆككۆماری عێراقدا كۆبۆته‌وه، به‌پێی راگه‌یاندراوه‌كه باسیان له دۆخی كوردستان و عێراق كردووه، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ناوبراو هیچ پێگه‌یه‌كی فه‌رمی نه له حكومه‌تی عێراق نه له‌كوردستان هه‌یه”،
وه‌ك ره راگه‌یاندراوه‌كه دا هاتووه، لەدیدارێكدا هەردوولا پێشهاتە سیاسییەكانی عیراق و ناوچەكەیان باسكردوە‌و گفتوگۆشیان لەسەر چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم‌و بەغدا كردوە.
پێشتر ماڵپه‌رێكی نزیك له مالیكی ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه وه‌ڤدێك له به‌غدایه، هانی به‌غدا ده‌دات له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆنه‌بێته‌وه، پێشتریش له‌چه‌ندین سه‌رچاوه‌دا باس له‌وه كراوه به عه‌بادی گوتراوه ئابلوقه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بابه‌رده‌وام بێت تا هه‌ولێر ملكه‌چی حكومه‌تی ناوه‌ند ده‌بێتـ”.