راكێشانی بۆری گازی سروشتی كوردستان له‌ته‌واو بوونه‌

به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی كه‌ناڵی رووداو، گازی سروشتی كوردستان له‌ ته‌واو بوون دایه‌، ئه‌مه‌ش هیوایه‌كی تری دا به‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر”.

وه‌ك له‌ راپۆرته‌كه‌ دا هاتووه‌ بۆ گواستنەوەی گازی سرووشتی باشووری کوردستان بۆ تورکیا، ماوەی ساڵێکە دامەزراوەی بۆتاش دەستیکردووە بە دروستکردنی بۆری گواستنەوەی گازی سرووشتی و ئێستاش پڕۆژەکە بەرەوە کۆتایی دەچێت.

 

   
 راپۆرتی ڤیدیۆی رووداو

هه‌ر له‌ راپۆرته‌كه‌ی رووداو دا هاتووه‌” دروستکردنی ئەم بۆڕییە بە درێژایی 185کیلۆمەتر لە شارۆچکەی ستەوری مێردین تا شارۆچکەی سلۆپی شرناخ درێژدەبێتەوە، بە تەواوبوونی پڕۆژەکە پێشبینیدەکرێت باشووری کوردستان سەرەتا ساڵانە چوار ملیار مەتری سێجا گازی سرووشتی بۆ بازاڕەکانی تورکیا هەناردە بکات”.

Back to top button