ئیسرائیل:پەیوەندیەکانمان لەگەڵ ئەردەن ئاسایی دەکەینەوە

 
گەرچی لە ڕابردوودا پەیوەندیەکی پتەو لە نێوان ئیسرائیل و ئەردەن هەبوو،بەڵام بە دوو هۆکار ئەو پەیوەندیانە ئاڵۆزیان تێکەوت،کە بریتی بوون لە دانانی دەروازەی ئەلیکتڕۆنی لە مزگەوتی ئەقصا و کوشتنی دوو هاوڵاتی ئەردەنی لە لایەن باڵیۆزی ئیسرائیل لە عەمان.
 
سەبارەت بە ئایندەی پەیوەندیەکانی نێوان عەمان و تەلئەبیب،وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردوەو تێیدا هاتووە کە تەلئەبیب پەیوەندیەکانی لەگەڵ عەمان ئاسایی دەکاتەوەو کار بۆ پتەوترکردنی دەکات بۆ ماوەیەکی دوورمەودا.
 
لەو ڕووەوە چاوەڕێ دەکرێت بەم زووانە کۆبونەوەی باڵا لە نێوان هەردوو وڵات ئەنجام بدرێت و کێشەکان چارەسەر ببن…
Back to top button