ترەمپ بە سەرۆکێک دەڵێت تۆ سەگێکی نەخۆشی

 
تا دێت ملمانێکانی نێوان ئەمریکاو کۆریای باکور گرژی زیاتر بەخۆوە دەبینێت ئەوەش بە هۆکاری تاقیکردنەوەی موشەکە دوورمەوداکانی کۆریا کە بۆتە مایەی هەڕەشە لەسەر ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی.
 
هەر ئەو ناکۆکیانە زۆرجار بۆتە هۆی توانج دانی سەرۆکی هەردوو وڵات لەیەکتر،دۆناڵد ترامپ لە لێدوانێکیدا کیم بە پیاوی موشکە چکۆلەکە ناودەبات،هەروەها پێی دەڵێت تۆ سەگێکی نەخۆشی.
 
ئەم وتانەی ترامپ دوای ئەوە هات کۆریای باکور ڕایگەیاند کە موشەکی هوانسونگ ۱٥ بەرهەم هێناوە کە دەتوانێت کڵاوەی ئەتۆمی هەڵگرێت و بگاتە هەموو جێیەک لە ئەمریکا.
Back to top button