فه‌رمانده‌یه‌كی سوریایی دیموكرات:خیانه‌تی كه‌ركووك دۆخێكی قورسی خستۆته سه‌ر عفرین
فه‌رمانده‌یه‌كی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له‌باره‌ی رووداوه‌كانی كه‌ركووك و خیانه‌تی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی و جه‌نگی ره‌خنه‌ی تووند له قه‌ندیل ده‌گرێت، ده‌لێت سه‌یره قه‌ندیل هه‌ست به‌وه ناكات، كه خیانه‌تی كه‌ركووك، ده‌وڵه‌تی توركی زیاتر هانداوه كه هه‌مان سیناریۆ له‌گه‌ڵ ئێران و رووسیا و سوریا دژی هێزی سوریایی دیموكراتی و كانتۆنی عه‌فرین بگرێته به‌ر”.
ڕوشده فلات فه‌رمانده‌ی هه‌ڵمه‌تی توڕه‌یی فوڕات له لێدوانێكی دا رایده‌گه‌ێنێت، ئه‌وه‌ی كه تاوه‌كو ئێستا له‌نیازی توركیا ده‌بینرێت هاوشێوه‌ی كه‌ركووك، ئۆپراسیۆنێك بكرێته سه‌ر كانتۆنی عه‌فرین، ره‌خنه‌ی تووند له قه‌ندیل ده‌گرێت، به‌وه‌ی دۆخه‌كه به‌باشی ناخوێنێته‌وه، ئێستاش له پشت خیانه‌تی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی ده‌بینرێت، ده‌لێـ” خیانه‌تی كه‌ركووك ده‌وڵه‌تی توركی سه‌رمه‌ست كردووه به‌وه‌ی به‌هه‌مان شێوه سیناریۆی كه‌ركووك له عه‌فرین دووباره بكاته‌وه، له بێده‌نگی قه‌ندیلیش ده‌ترسێت، ده‌لێت ترس هه‌یه كه عه‌فرینیش هاوشێوه‌ی كه‌ركووك راده‌ست بكریت”.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه هه‌روه‌ها راشی ده‌گه‌ێنێت، ئه‌مریكا چه‌ند رۆژێكه ده‌ستی كردووه به پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانی له سوریا، هه‌ره‌شه‌كانی توركیا هه‌ر دێت زیاتر ده‌بێت، رژێمی فاشستی سوریاش هه‌ره‌شه ده‌كات، ئێران و توركیاش له دانووستاندن، رووسیاش بێده‌نگه و ده‌لێـ” له هه‌مووشی مه‌ترسیدار تر له كه‌ركووك ئیراده‌ی گه‌لی كوردیان شكاند و خیانه‌ت هاته كرن، ده‌بێت قه‌ندیل ئه‌وه به باشی ببینێت، كه ئه‌گه‌ر كه‌ركووك سه‌ركه‌وتبایه، ئه‌وه ئیراده‌ی كورد له هه‌موو جیهان به‌سه‌ر ده‌كه‌وت، به‌ڵام قه‌ندیل نایه‌وێت ئه‌وه ببینێت”.
روشده فلات هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” ئیراده‌ی كورد له كه‌ركووك و شنگال و خورماتوو خیانه‌تی لێكراوه، شكاوه، بۆیه ئه‌م شكه‌سته كاریگه‌ری مه‌ترسیداری له‌سه‌ر ئێمه‌ش دروست كردووه، ده‌شلێـ” هیچ جیاوازی له‌نێوان كوردان نیه بۆ دوژمنانی كورد به‌ڵام ته‌نها ئێمه جیاوازی له‌نێوان خۆمان ده‌كه‌ین، ئه‌وی ئێستا له عه‌فرین له رۆژه‌ڤدایه، له خیانه‌تی كه‌ركووكه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه”.