خواردنی خورما ته‌مه‌نی مرۆڤ درێژ ده‌كات
خورما یه‌كێكه له‌و میوه به‌سود و پر فیتامیناتانهی كه سودێكه ئێجگار زۆری بۆ مرۆڤ هه‌یه و چه‌ندین نه‌خۆشی له مرۆڤ دوورده‌خاته‌وه و پێویسته هه‌موو كه‌سێك گه‌ر رۆژانه‌ش نه‌بێ ئه‌وا به به‌رده‌وامی خورما بخوات.
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵێك له زانا ئه‌مریكییه‌كان ئه‌نجامدراوه و ئاشكرایان كردووه” كه خواردنی به‌رده‌وامی خورما باشی ته‌ندروستی به مرۆڤ ده‌به‌خشێت، هاوكات جه‌ختیش ده‌كه‌نه‌وه به‌هۆی هاوسه‌نگ كردنی ڕێژه‌ی شه‌كر له‌نێوان پۆتاسیۆم و دژه ئۆكسیده‌كان مرۆڤ له‌پیری ده‌پارێزێت و گرێنتی ته‌مه‌ن درێژیش ده‌كات.
له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌گرنگی كه‌می مادده‌ی كالۆر كراوه كه گرنگترین هۆكاره بۆ خاوكردنه‌وه‌ی پیری‌و ده‌بێته هۆی درێژكردنی ته‌مه‌نی مرۆڤ، هه‌روه‌كو تاقیكردنه‌وه‌كانی كه له‌سه‌ر گیانداران ئه‌نجامدراوه ئه‌وه‌ش سه‌لمێنراوه، زیاده‌ڕه‌وی له‌خواردنی شه‌كر و شیرینییه‌كان، ده‌بێته هۆی زیادكردنی حاڵه‌تی هه‌وكردن و كێشه‌ی ده‌ماره‌كانی تاجیو نه‌خۆشی شه‌كره‌ش دروستده‌كات.
وه‌ك لێكۆلینهوهك خستوویه‌ته‌ڕوو بۆ هاوسه‌نگ كردنی ڕێژه‌ی شه‌كریش له‌خوێندا، مرۆڤ پێویستی به‌خواردنی شیرینی هه‌یه به‌تایبه‌تی بۆ دڵ، به‌ڵام به‌مه‌رجێك شیرینییه‌ك نه‌بێت خێرا كارلێكبكات و بچێته خوێنه‌وه، بۆئه‌وه خورما بهماددهیهكی زۆر به‌سود داده‌نرێت، چونكه له‌پێكهاته‌كه‌یدا ڕێژه‌ی شه‌كر له‌نێوان پۆتاسیۆم و دژه ئۆكسیده‌كان هاوسه‌نگ ده‌كات و ڕێگره له‌تووشبوون به‌جه‌ڵته.
به‌مه‌ش به‌هۆكارێكی گرنگ داده‌نرێت بۆ درێژی ته‌مه‌نی ئه‌و كه‌سانه‌ی رۆژانه به‌رێژه‌یه‌كی باش خورما ده‌خۆن.