دژی ئێران،ئەمریکا ئەم وڵاتە پڕ چەک دەکات
دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا دوای کۆبونەوەی لەگەڵ سلمان بن عیسا شازادەی جێنشینی بەحرەین لە واشنتن لە وتەیەکدا ئاماژەی بە گرێبەستێکی نۆ ملیار دۆلاری کرد تایبەت بە فرۆشتنی چەک بەو وڵاتە کرد.
ئەو هەنگاوە بۆ پاراستنی وڵاتی بەحرەینە لە دەستوەردانەکانی ئێران و بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری وڵاتی بەحرەینە.
ئەمریکا بەردەوامە لە فرۆشتنی چەک بە هاوپەیمانەکانی لە کەنداو ئەوەش بە دوو ئامانج کە بریتین لە سودی ئابوری بۆ ئەمریکا لە لایەک و گەمارۆدانی زیاتری ئێران بە بەهێزکردنی ڕکابەرانی لە ناوچەکە لە لایەکی دیکە.