جینۆساید کردنی خورماتوو بە بەرچاوی جیهانەوە

هەرێز مەسعود
 
 
خورماتوو ئەو شارە خنجیلانە کورد نشینەیە کە لە سەردەمی گشت دەسەڵاتەکانی حکومەتی عێڕاقدا باجی کوردبوونی داوە ، تا دەگاتە 16 ی ئۆکتۆبەر، خورماتوویش بەر شاڵاوی خیانەت دەکەوێت و دەکەوێتە ژێر پۆستاڵی حەشدی شەعبی ، دەمەوێت ئەو زیانانە بخەمە ڕوو کە لە دوای 16 ی ئۆکتۆبەرەوە بەسەر خەڵکی خورماتوودا هاتووە تەنها لەبەر ئەوەی کوردن و ناسنامەیان کوردیە .
 
ئەو زیانانەی کە لە دوای 16 ی ئۆکتۆبەرەوە تا 25 ی 11 ی 2017 خەڵکی خوورماتوو بینیویانە
 
1 سووتاندنی 519 دووکان و جێی کاسبی کە هی کورد بوونە
2 تاڵانکردنی ماڵی 202 کورد
3 سووتاندنی 394 ماڵی پێشمەرگە و ئاسایش و بەرپرسە کوردەکان
4 تەقاندنەوەی 50 ماڵی کورد
5 دزین و بەتاڵان بردنی 394 دووکانی کورد
6 سووتاندنی گشت بارەگا کوردیەکان و داگیر کردنیان لەلایەن حەشدی شەعبیەوە جگە لە بارەگای یەکێتی نیشتیمانی کوردستان
7 ڕێگەگرتن لە گەڕانەوەی هاوڵاتیانی کوردی خورماتوو بۆ شوێنەکانیان
8 هەڵاتن و ئاوارەبوونی %85 لە پیاوە دینیەکان تەنها لەبەر جیاوازی مەزهەب
9 سووتاندنی 19 ئۆتۆمبێلی کورد
10 ئاوارەبوونی زیاتر لە 50000 هەزار کوردی دانیشتووی خورماتوو .
 
دەپرسم تاکەی دەبێت باجی ناسنامەی جیاواز بدرێت کە کورد لەم باج دانە پشکی شێری وەرگرتووە لە چوارچێوەی دیواری عێڕاق ، گەر ئێوە باسی سەروەری دەستوور دەکەن ئایا دەستوور ڕێگە بەم کارەساتە دەدات ؟
تاکەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە ژێر پەردەی عێڕاقەوە لە خورماتوو و دۆزی کورد لەو شارە دەڕوانێت ؟
 
Back to top button