لیمۆ چاره‌سه‌ری ده‌یان نه‌خۆشی ده‌كات كه‌ تا ئێستا نه‌تانزانیوه‌

لیمۆ یه‌كێكه‌ له‌ میوه‌ هه‌ره‌ گرنگ و پڕ سووده‌كانی بۆ مرۆڤ و پێویسته‌ كه‌ڵكی لێوه‌ربگیرێت و رۆژانه‌ به‌لای كه‌م جارێك به‌كاربهێندرێت.

له‌ چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی گرنگی زانستی رووه‌ك ئه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ میوه‌ی لیمۆ چه‌ندین سودی گرنگی هه‌یه‌ بۆ مرۆڤ له‌ زۆر بوار به‌كارده‌هێندرێت و پێویسته‌ سودی لێوه‌ربگیرێت.

ئه‌و سودانه‌ی لیمۆ كه‌ پێویسته‌ مرۆڤ سودی لێوه‌ربگرێت بریتین له‌:-

چارەسەری دەم و چاوی چەور دەکات. سوودی زۆرە بۆ لابردنی ئاسەواری سوتاوی و زیبکە. چارەسەری خەت خەت بوونی پێست دەکات بەتایبەتی کە لە خانمانی دووگیاندا دروست دەبێت پاش منداڵبوون. بە هۆکاری سەرەکی دادەنرێت بۆ چارەسەرکردنی زیبکە و دەتوانیت لە کاتی بوونی هەر زیبکەیەکدا یەک دڵۆپ ئاوی لیمۆ بکەیتە سەری، بەتەواوەتی نامێنیت و ئاسەواریش دروست ناکات. سوودی هەیە بۆ پێست ودەبێتە هۆی لابردنی ئەو خانە مردووانەی کە شێوازی پێستەکەیان ناشرین کردوە. سوودێکی دیکەی هەیە ئەویش ئەوەیە دەبێتە هۆی سپی کردنەوەی پێست. ڕێژەیەکی زۆر دژە ئۆکسانەکانی تێدایە بۆیە پێست لە چرچبوون دەپارێزێت. چارەسەری پەڵە و خاڵ  دەکات.

Back to top button