هه‌نار به‌رگری له حاڵه‌ته‌كانی سه‌رئێشه‌و نه‌خۆشیه‌كانی چاو ده‌كات
هه‌نار به‌یه‌كێك له‌میوه پڕ چێژه‌كانی وه‌رزی پایزو زستان ئه‌ژمار ده‌كرێت، هه‌نار میوه‌یه‌كی شهكریهو پێكهاته‌ی ترشی لیمۆو ئاسن‌و فسفۆڕو ڤیتامینه‌كانی (A, B, C)و كبریت كلسو پۆتاسیۆم‌و مه‌نگه‌نیزو چه‌ندین پێكهاته‌ی تری گرنگی تێدایه بۆ جه‌سته.
هه‌نار چه‌ندین خاسیه‌تی خۆپاراستنی تێدایه ئازار شكێنهو توانای كه‌مردنه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی جه‌سته‌ی هه‌یه، له‌حاڵه‌تی تینوێتیدا زۆر به‌سوده‌و رێگری لهسكچونو خوێنبه‌ربون ده‌گرێت.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه هه‌نار به‌رگری له‌حاڵه‌ته‌كانی سه‌رئێشه‌و نه‌خۆشیه‌كانی چاو ده‌كات به‌تایبه‌تی لاوازی بینین‌و زۆر كاریگه‌ره بۆ نه‌خۆشیه‌كانی پوك، توانای چارهسهركدرنی تایه‌كی توندی هه‌یه‌وه له‌گه‌ڵ سكچونی درێژخایه‌ن.
جگه له‌وه‌ش ده‌بێته‌هۆی كردنه ده‌ره‌وه‌ی كرمی ریخۆڵه‌و چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كانی سه‌رما ده‌كات به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر بێت‌و له‌گه‌ڵ هه‌نگوین تێكه‌ڵ بكرێت.