چۆن ده‌زانی تووشی نه‌خۆشی شه‌كره بوویت.؟
ئه‌وه‌ی ده‌بیسترێت و به‌رچاو ده‌كه‌وێت به‌پێی دواین زانیارییه ته‌ندروستیه‌كان له ئێستادا رێژه‌ی تووشبوان به نه‌خۆشی شه‌كره 200 ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاندوه و حاڵه‌ته‌كه‌ش رۆژ به رۆژ له زیادبووندایه.
پێش ئه‌وه‌ی هه‌ركه‌سێك توش بێت به نه‌خۆشه‌یكه پسپۆڕانی بواری ته‌ندروستی ده‌ڵێن” كه لاوازی له ته‌حه‌مول كردنی كلوكۆز هۆكاری توش بوون به‌م نه‌خۆشیه‌یه.
له‌م باره‌وه چه‌ندین حاڵه‌ت هه‌یه كه پێش تووشبوون هێما بۆ ده‌ركه‌وتنی نه‌خۆشیه‌كه ده‌كات كه بریتین له:-
1- زیادبوونی پژمین و زۆری میز كردن و ماندوبونی زۆر كه هه‌موویان نیشانه‌ن پێش توش بو نه‌خۆشی شه‌كره .
2-كێشه‌ی خه‌وتن : ئه‌وانه‌ی له شه‌وو ڕۆژێكدا كه‌متر له 6 كاتژمیر ده‌خه‌ون و كێشه‌ی كه‌م خه‌ویان هه‌یه زیاتر توشی نه‌خۆشی شه‌كره ده‌بن.
3-هه‌ندێ كێشه‌ی ته‌ندروستی وه‌كو زیادبوونی كێش و قه‌ڵه‌وی ، یاخوت به‌رزبونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی كۆلیستڕۆل له خوێن ، نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و چه‌ندین كێشه‌ی تر كه نیشانه‌ن بۆ توش بوون به نه‌خۆشی شه‌كره .
4-دروست بوونی په‌ڵه له‌سه‌ر پێست : پێش توش بوون به نه‌خۆشی شه‌كره هه‌ندێ په‌له‌ی ڕه‌ش یاخوت په‌له‌ی جۆراو جۆر له‌سه‌ر پێست دروست ده‌بن كه نیشانه‌ن بۆ توش بوون به نه‌خۆشی شه‌كره.