بۆچی پزیشكه‌كان ده‌ڵێن فاسۆلیا زۆر بخۆن.؟ سوده‌كانی چین.؟

فاسۆلیا یه‌كێكه‌ له‌و خواردنانه‌ی كه‌ ده‌یان سودی هه‌یه‌ بۆ مرۆڤ و له‌ چه‌ندین حاڵه‌تی ته‌ندروستی مرۆڤ دوورده‌خاته‌وه‌ و یه‌كێكه‌ له‌ خۆراكه‌ پڕ فیتامین و به‌ سوده‌كان.
فاسۆلیا بە باشترین خواردن دادەنرێت بۆ تەندروستی لەش بڕێكی زۆر پێكهاتەی خۆراكی گرنگ لە خۆ دەگرێت، بەگشتی سێ جۆر فاسۆلیا هەیە كە بە پێی رەنگەكانیان جیاوازن وەكو فاسۆلیای سپی، فاسۆلیای سوور، فاسۆلیای رەش، پزیشكان و پسپۆران لەمیانەی لێكۆڵینەوەكانیان كۆمەڵێك سوودی گرنگی خواردنی فاسۆلیایان بۆ سەر جەستە و تەندروستی مرۆڤ هەیە و رێنماییمان دەكەن كە پێویستە بەردەوام هەفتەی دووجار فاسۆلیا بەو شێوازانەی ئامادە دەكرێن بیخۆین.

 

1- دەبێتە هۆی چالاککردنی مێشک.

2سوودی هەیە بۆ چالاککردنی کۆئەندامی هەرس.

3- ڕێژەیەکی زۆر ڕیشالەکانی تێدایە و سوودی هەیە بۆ لەش.

 

4- سوودی هەیە بۆ پاراستنی جەستە لە ژەهراویبوون.

5- بە وزەبەخشیکی باش دادەنریت بۆ لەش.

6- بە سەرچاوەی سەرەکی دادەنرێت بۆ کانزای مەنگەنیز و کالیسێوم بەمەش سوودی هەیە بۆ ئێسکەکان و قەلەقی کەم دەکاتەوە.

7- ڕێژەیەکی زۆر دژە ئۆکسانەکانی تیدایە، بۆیە خواردنی دەبێتە هۆی پاراستنی کەسەکە لە زۆربەی نەخۆشییەکان بەتایبەتی شێرپەنجە.

8- خۆراكێكی باشە بۆ دڵ،  فاسۆلیا سوودیكی زۆری هەیە بۆ تەندروستی دڵ ئەویش بەهۆی ئەو پۆتاسیۆم و كانزایانەی كەلە پێكهاتەكەیدا بوونی هەیە.  بەگشتی لەناوبردنی كۆلیستڕۆڵ لە خوێندا دڵ لە تەواوی نەخۆشی و مەترسییەكان دوور دەخاتەوە، ڕیشاڵی نێو خوێنیش یارمەتیدەر دەبێ بۆ چالاكبوونی سوڕی خوێن و دڵ بە تایبەتی.

9-رێگری لە زیادبوونی كێشی لەش دەكات.

10-كەمخوێنی لەناو دەبات، فاسۆلیا ڕێژەیەكی یەكجار زۆری ئاسن لە پێكهاتەكەیدا هەیە.

 

Back to top button