ئەوەی ویستی حكومەتی هەرێم بروخێنێت لەناو یەكێتی ئاشكرا بوو

خواكوڕك
پاش ئەوەی ناوەندی بریار لە رێگای بەیاننامەیەك، ناوەندی بریاری یەكێتی راگەیاند لە بەیاننامەكەدا هاتووە، باڵی زۆرینە ئێستا و دەسترۆیشتووی پێشووتر، تۆمەتبار دەكات بەوەی دەستی لە بڕینی مووچە و بووجەی كوردستان هەبووە، جگە لەوەش ئەوەش ئاشكرا دەكات كە دەستی لە بڕینی نەوتی كەركووكیش هەبووە، ئەمە وتانە وتەی بەیاننامەكەی ناوەندی بریاری هەمان ئەو حزبەیە كە باڵێكی ئەو حزبە دەستی لەو پیلانانە هەبووە كە ویستوویەتی حكومەتی كوردستان بروخێنێت.
 
سەرچاوەیەكی باوەر پێكراوەی ناو باڵی ناوەندی بریار رایگەیاند كە مووچە برین و نەوتی برینی كەركووك پێشنیاری خودی هێرۆخانی كچی ئیبراهیم ئەحمەد بووە، ئەوە ئێستاش نكۆلی لەو پێنشارەی خۆی ناكات لەناو یەكێتی دەلێت بەڵێ من پێشنیارم بۆ مالیكی و عەبادی كردووە مووچە و نەوتی كەركووك ببڕن.
 
ئەو سەرچاوەیەی باڵی ناوەندی بریار زیاتر لە بارەی هێرۆ ئاشكرا دەكات و دەلێت لەساڵی 2003وە هێرۆ رۆژانە 150 هەزار بەرمیل بەتانكەر دەگوازێتەوە ئێران و لەوێشەوە دەفرۆشێت، ئەو نەوتانە جیاوازن نەوتی كەركووك و كۆمەڵێك بری تری ناوچەی سلێمانین.
 
هەروەها ئەو سەرچاوەیە دەلێت لەحكومەتیش بەشدارن لە پارە و داهاتی حكومەت، بەڵام لەسلێمانی بۆ گەوجاندنی خەڵكی سلێمانی دژایەتی پارتی و حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن.
Back to top button