به‌په‌له…حه‌شدی شعبی ماڵی هاووڵاتیه‌كی كورد له خورماتوو پاش تاڵانكردن ده‌ته‌قێننه‌وه
له دوای خیانه‌ته‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، كه كه‌ركوك و دووزخورماتوو و خانه‌قین و به‌شیكی تر له ناوچه كوردستانیه‌كان كه‌وته به‌رده‌ست میللیشیا شیعه‌كانی و پاسدارانی ئێران، تا ئێستا به ده‌یان ماڵی هاوولاتیان كورد له شارۆچكه‌ی دووزتهقێندراوهتهوه به سه‌دان ماڵ و دوكان تالانكراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان شه‌وه‌ی رابردوو له گه‌ڕه‌كی كۆماری له كاتژمێر 1ی شه‌و میللیشیا شیعه‌كان كه به حه‌شدی شه‌عبی ناسراو ماڵی هاوولاتیه‌كی كوردسان پاش تاڵانكردن ته‌قانده‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه بڵاوكراونه‌ته‌وه، ماڵی هاولاتیه كورده‌كه ناوی (خالید فه‌ره‌ج)ه و ماڵه‌كه‌ی له گه‌ره‌كی كۆماری شارۆچكه‌ی دووزخورماتووه.
له ئێستاشدا، زیاتر له 183 هه‌زار ماڵی كورد ئاواره بوون و ماڵ و حاڵی خۆیان له پاش خیانه‌ته گه‌وره‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر به‌جێهێشت و له ئێستاشدا ماڵه‌كانیان تالاندهكری و ده‌ته‌قێندرێته‌وه.