عه‌لی باپیر له‌ مانگی هه‌نگوینی دا لێدوانی سیاسی دا

پاش ئه‌وه‌ی عه‌لی باپیر چه‌ند لێدوانێكی دژه‌ ریفراندۆم و بوونی پێگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانی دا كاردانه‌وه‌ی تووند له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌لایه‌تیه‌كان به‌رامبه‌ر عه‌لی باپیر لێكه‌وته‌وه‌، له‌و باره‌یه‌وه‌، به‌شداربوانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و لێدوانه‌ی عه‌لی باپیر كه‌ له‌ مانگی هه‌نگوینی چواره‌م ژنی دایه‌، ده‌لێـن، عه‌لی باپیر سه‌رسوك و هیچ له‌بار نه‌بووه‌ و هه‌رخه‌ریكی شه‌هوه‌تی خۆیه‌تی و خه‌ریكی مانگی هه‌نگوینیه‌ له‌ ئه‌لمانیا، هیچ شتێك وابه‌سته‌ی ناكات به‌دۆخی سه‌خت و هێرشه‌كانی سه‌ر كوردستان”.

پێشتر عه‌لی باپیر زۆرترین لێدوانی له‌باره‌ی قه‌یران و دۆخی سه‌ختی خه‌ڵكی كوردستان ده‌دا، وا پێشانی ده‌دا كه‌ له‌خه‌می خه‌ڵكی كوردستانه‌، به‌ڵام خۆی له‌ ژیانی واقیعی دا خه‌ریكی هێنانی ژنی چواره‌میه‌تی، كه‌ ته‌مه‌نی 27 ساڵه‌یه‌، له‌ئێستادا بۆ مانگی هه‌نگوینی له‌ ئه‌لمانیایه‌، ئه‌مه‌ش بۆ خه‌ڵك بوه‌ جێگای ناره‌زایی”.

هه‌روها عه‌لی باپیر كه‌ ئێستا له‌ مانگی هه‌نگوینی چواره‌م ژنیه‌تی له‌ ئه‌لمانیا، ده‌لێت ده‌بێت ئه‌نجام ده‌رانی ریفراندۆم ئه‌و شكه‌سته‌ بگرنه‌ ئه‌ستۆ نه‌ك ده‌ست بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌نجامه‌كانی ریفراندۆم ببه‌ن، وه‌ك خۆی ده‌لێت هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌تر نه‌كه‌ن، واتا راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆی كوردستان و جیاكردنی كوردستان له‌ عێراقی عه‌ره‌بی دا”.

Back to top button