سه‌ره سوك و هیچ تێدا نه‌بووه‌كه‌ی عه‌لی باپیر
رێكان سه‌باح
عه‌لی باپیر له دیمانه‌یه‌كی دا ده‌لێت به پاشه‌كشه‌ی بارزانی له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم سه‌رمان سوك و حه‌ساوه‌یه، ئه‌م قسه‌یه بۆكه‌سێك ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت كه پێشتر دووچاری سه‌رئێشه بوبێت، به‌ڵام عه‌لی باپیرێك كه سه‌ری هیچی تێدا به‌و وجود نه‌بێت، هیچ به‌هایه‌كی ئه‌خڵاقی و نه‌ته‌وه‌ی و سیاسی تێدا جدیی وه‌رگراو نه‌بێت، هیچ واتایه‌كی تێدا نیه حه‌ساوه بێت، كه‌سێك كه تاوه‌كو ئێستا هیچ خه‌مێكی نه‌ته‌وه‌ی و خه‌ڵكی به‌ڵاوه گرینگ نه‌بێت ته‌نها له خه‌می رێزكردنی ژنهێنان بێت، ده‌بێت ئه‌م سه‌ره چی تێدابێت تا بحه‌سێته‌وه”.
سه‌ری عه‌لی باپیر هه‌ر ئاو خواردنه‌وه و كاڵه‌ك خواردن بووه له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر و پیاسه كردن بووه له‌گه‌ڵ خودا، كه خۆی باسی ده‌كات، ده‌بێت ئه‌م سه‌رحه‌ساوه‌یه‌ی بۆچی بێت، ئاخر ناكرێت پیاوێك له‌و ئاسته دابێت، كه‌س سه‌ر ئێشه‌ی بۆ دروست بكات، له‌ته‌ك خودا و پێغه‌مبه‌ر خه‌و ببینێت، ده‌بێت چی دابێت له سه‌ركرده‌ی هه‌رێمێكی ده‌وره دراو به دووژمنی تێنوو به خوێنی كورد”.
سه‌ری عه‌لی باپیر هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی كێشه‌ی هه‌بوو كه داخوازی بكات، هاوسه‌رگیری بكات و یه‌كێكی تر بۆ ژماره‌ی ژنه‌كانی زیاد بكات، له ئه‌لمانیا له مانگی هه‌نگوینی دا به‌سه‌ر ببات، ئاخر سه‌ری عه‌لی باپیر له‌كوێدا كێشه‌ی تێدا هه‌بووه تا حه‌ساوه بوو بێت، ئه‌م جۆڕه خۆهه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی عه‌لی باپیر ته‌نها ده‌كرێت، خۆگفكردنێكی قاره‌مانانه‌ی به‌رده‌م ژنه نوێیه‌كه‌ی بێت، نه‌ك بابه‌تێك تێكه‌ڵاو به سیاسی و ئیداری و پۆسته‌كان”.
عه‌لی باپیرێك كه له‌هیچ قاڵبێكی قیادی وێنا نابێت، هه‌ر له زورناژه‌ن و خه‌ون بین ده‌چێت، تا ئه‌و چڕكه ساته له‌وه تێنه‌گات، ریفراندۆم مافێكی ره‌وا و بێ ئه‌وڵاو ئه‌وڵا گه‌لی كوردستانه هه‌ر كاتێك و هه‌ر چركه‌یه‌ك ئه‌م ریفراندۆمه ئه‌نجام بدات حه‌قی ره‌وایی گه‌لی كوردستانه وه‌ك هه‌موو گه‌لێكی سه‌ر ئه‌م زه‌مینه، ناحه‌قی ئه‌وه‌یه، خیانه‌تی لێبكرێت، له‌لایان سێ ده‌وڵه‌تدا پیلانگێری لێ بكرێت، له‌وه تێنه‌گه‌یت، له‌مه‌دا تاوانبار و تاوان لێكراو كامه‌ن، ده‌ی ئه‌م سه‌ره سوكه هیچ تێدا نه‌بووه‌ت، كه‌ی به‌حه‌سانه‌وه هاتووه، خۆی له حه‌سانه‌وه و بێ كێشه‌دایه، ناتوانێت جیاوازی له‌نێوان حه‌ق و ناحه‌ق بكات، ده‌ی عه‌لی باپیرێك تا ئه‌و راده‌یه سه‌رێكی بۆشی هه‌بێت چ واجبێكی سه‌ر به‌كێشه‌ی هه‌بووه تا حه‌ساوه بێت”.
عه‌لی باپیرێك گریانی پێشمه‌رگه خیانه‌تلێكراو له‌كه‌ركووك نه‌بینێت، له‌ته‌ك خیانه‌تكار و ئه‌ده‌بیاتی گروپی كالفامی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، هاڵشو هاڵشوی بێت، بڵێ شنگال چ باسه، ده‌ی ئه‌و سه‌ره سوك و هیچ تێدا نه‌بووه‌ی بۆچی ده‌بێت له‌نه‌بوونی سه‌رۆكی هه‌رێم دا حه‌ساوه بێت، ئاخر ئه‌گه‌ر شتێك نه‌بێت، چۆن حه‌ساوه ده‌بێت، شنگال وه‌ك بیانوو له‌و عه‌قله دا جێگیر نه‌بێت، پاسه‌وانی كورد خیانه‌تلێكراو نه‌بینێت له پرۆژه‌ی هیللاڵی ئاغاكانی دا، ده‌ی ئه‌م سه‌ره‌سوك و هیچ تێدا نه‌بووت پێشتر له چیدا گران بووه؟