واده‌ی بارینی به‌فر ئاشكرا كرا بزانن كه‌ی به‌فر ده‌بارێت.؟
ماڵپەڕێکی بەناوبانگی ئەمریکی تایبەت بە پێشبینیەکانی کەشوهەوا وادەی دەستپێکردنەوەی بەفروبارانی لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە، و رایدهگهێنێت” له هه‌فته‌ی داهاتووش به‌فر نابارێت.
بە پێی پێشبینیەکانی ماڵپەڕی ئەکوا ویزەر، کەشوهەوا تا کۆتایی هەفتەی داهاتوو بە جێگیری دەمێنێتەوە و گۆڕانی بەسەردا نایەت، بەڵام لە رۆژانی دواتردا جارێکی دیکە شەپۆلێکی سەرما روو لە ناوچەکە دەکات.
پێشبینی دەکرێت لە رۆژی شەممەی داهاتوو کە دەکاتە ٩ی کانوونی یەکەم، پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو داببەزن تا ئاستی ژێر سفری سەدی و بەفربارینێش دەستپێبکاتەوە.
هه‌ر به‌پێی پێشبینیه‌كان تا هه‌فته‌یه‌كی تر باران نابارێت له هه‌رێمی كوردستان، راسته‌وخۆ پاش ئه‌م هه‌فته‌یه به‌فر ده‌بارێت.