به‌په‌له…بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز چه‌ند شارێكی كوردستانی هه‌ژاند

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شه‌ممه بومەلەرزەیەكی بەهێز له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و ناوچه‌ی شاره‌زووری دا و به‌شێك له هاووڵاتیان ماڵه‌كانیان چۆڵكردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2/12/2017 له به‌ره‌به‌یاندا كاتژمێر 2، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك روویداوه و هاووڵاتیان به روونی هه‌ستیان پێكردووه و به‌و هۆیه‌وه ماڵ و خانه‌وه‌كانی خۆیان جێهێشتووه.
له باره‌ی بومه‌له‌رزه‌كه‌وه، (دارا حەسن) بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی رایگه‌یاندوه” كه شەوی ڕابردوو كاتژمێر2ی سه‌رله‌به‌یانی جارێكی دیكە لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە و قەزاكانی شارەزوور و سەیدسادق و تا سنووری دەربەندیخانیش بوومەلەرزە ڕویداوە و هاوڵاتیان هەستییان پێكردووە‌و گوڕی بومەلەرزەكەش لە نێوان 3 پلە بۆ 3.2 پلەی رێختەردا بووە”.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” پێش 20 رۆژ به‌ر له ئێستا بۆ چه‌نده‌مین جار بومه‌له‌رزه له شاره‌كانی كوردستان روویدا و زه‌ره‌ر و زیانی زۆری به‌دوایخۆیدا هێنا، هاوكات له رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش به سه‌دان كه‌س شه‌هید و بریندار بوون و خانوه‌كانیان رووخا.