مه‌حمود محه‌مه‌د: كۆده‌تا كردنه سه‌ر كه‌ركوك لای پارتی قبوڵكراو نیه
گوته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له باره‌ی دواین هه‌ڵوێستی پارتی له مه‌ڕ دۆخی كه‌ركوك و چۆنیه‌تی گۆرانكارییه‌كانی شاره‌كه‌وه رایدهگهێنێت”
له‌و باره‌وه (مه‌حمود محه‌مه‌د) گوته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، له باره‌ی دۆخی كه‌ركوكه‌وه رایدهگهێنێت”كه پارتی ئه‌م دۆخه‌ی كه‌ركوك به ڕه‌وا نابینێت و ئه‌وه‌ی ده‌كری كوده‌تایه، ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت له كه‌ركوك به ئه‌نجامی بگه‌ێنن به كوده‌تا ، سه‌ر ناگرێت، رابردووش ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه، كه زۆرجار وویستوویانه ئه‌و شێوازه‌ی ئێستا هه‌یه تاقیبكه‌نه‌وه به‌ڵام هیچی لی سه‌وز نه‌بووه، نه‌ك هه‌ر له كه‌ركوك به‌ڵكو له هه‌موو عێراق به‌هۆی ئه‌و ره‌فتاره‌وه ئارامی نه‌ماوه، ئه‌وه‌شی رووبه‌ڕووی عێراق ده‌بێته‌وه كێشه نێوخۆییه‌كانی عێراقه كه عێراق خۆی هه‌وڵی چاره‌سه‌ری كێشه نێوخۆییه‌كانی نادات، بۆیه چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ئاوا ئاسان نابێ.
گوته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌وه‌شی دووپاتكرده‌وه” كه پارتی گۆڕانكارییه‌كان له كه‌ركووك له رێگه‌ی كوده‌تاوه ره‌تده‌كاته‌وه، قابیلی قبول نین.