له كۆشكی ئێلیزی نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ماكرۆن كۆده‌بێته‌وه
ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و چاندی یاوه‌ری له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری فه‌ره‌نسا له كۆشكی ئیلیزی كۆده‌بنه‌وه.
پاش ئه‌وه‌ی دوێنێ 1/12/2017 له‌سه‌ر بانگهێشتى فه‌رمیى (ئێمانۆئێل ماكرۆن) سه‌ركۆمارى فه‌ڕه‌نسا، شاندێكى باڵاى هه‌رێمى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیى (نێچیرڤان بارزانى) سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به یاوه‌ریى هه‌ریه‌كه له (قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكی حكومه‌ت، فوئاد حسێن سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێم و سه‌فین دزه‌یى گوته‌بیژى حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستان) گه‌یشته پاریسى پایته‌ختى فه‌ڕه‌نسا، بڕیار وایه ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2/12/2017 (ئێمانۆئێل ماكرۆن) سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا له كۆشكى ئێلیزێ له پاریس پێشوازى له شاندى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا بارودۆخى گشتیى عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا تاوتوێ ده‌كرێت، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و فه‌ڕه‌نسا ده‌خرێته به‌رباس، ئه‌مه له كاتێكدایه باس له بارودۆخی ئهمتی عێراق و كوردستان ده‌كرێ و باس له كێشه‌كانی نیوان هه‌ردوولا به ووردی ده‌كرێ و هه‌وڵده‌درێ چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ بدۆزرێته‌وه.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” هه‌میشه حكوومه‌ت و گه‌لى فه‌ڕه‌نسا په‌یوه‌ندییه‌كى باش و دێرینیان هه‌بووه و هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و هه‌میشه له قۆناغه جیا جیاكاندا پشتگیرى و پشتیوانی به‌رده‌وامى خۆیان پێشكه‌ش به گه‌ل و حكومه‌تی كوردستان كردووه.