به‌په‌له‌… هێزێكی ئه‌مریكی گه‌یشتنه‌ دوورخورماتوو

پاش تێكچوونی ره‌ووشی شاری كه‌ركوك و دووزخورماتوو له‌ دوایی خیانه‌ته‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و گه‌یشتنی هێزێكی تایبه‌تی ئه‌مریكی به‌ كه‌ركوك، له‌ ئێستاشدا شه‌وی رابردوو هێزێكی تری ئه‌مریكا گه‌یشته‌ خورماتوو.

له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ پێی زانیارییه‌كانی (خواكوڕك) كه‌ له‌ سه‌ره‌چاوه‌یه‌ك له‌ نێو شاره‌كه‌ ده‌ستی كه‌وتووه‌”  شەوی رابردوو هێزێكی ئەمریكا كە لە (30 – 25) هه‌مه‌ر و باجه‌ڕی گوله‌ نه‌بڕ پێكهاتبوون چوونەته‌ نێو فڕۆكەخانەی (سدیق) ی سەربازی، له‌ شارۆچكه‌ی دووزخورماتوو.

چوونی ئه‌م هێزه‌ ئه‌مریكیه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ پێش چه‌ند رۆژ به‌ر له‌ ئێستا هێزێكی تری ئه‌مریكی چووه‌ ناو بنكەی سەربازی (K1) لەشاری كەركوك.

ئه‌وه‌ی تا ئێستا نازاندرێت ئه‌وه‌یه‌” كه‌ ئایه‌ ئه‌م هێزه‌ به‌ چ رێگایه‌ك چوونه‌ته‌ نێو خورماتوو و مه‌به‌ستی چۆنیشیان بۆ نێو شاره‌كه‌ تا ئه‌م ساته‌ دیار نیه‌.

پاش خیانه‌ته‌ گه‌روه‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و درووست بوونی نائارامی له‌ پاریزگای كه‌ركوك و شارۆچكه‌ی دووزخوماتوو، ئاواره‌بوونی سه‌دان هه‌زار كه‌س له‌و ناوچانه‌ و سوتاندن و تالانكردنی ماڵی هاوولاتیان، له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و میللیشیاكانی ئێران، بۆ دواجار ئه‌مریكا بڕیاری دا هێز ره‌وانه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ بكات، به‌ڵام تا ئێستا روون نیه‌ ئه‌م هێزه‌ كاری چی ده‌بێت له‌و سنورانه‌.

Back to top button