ئاشكرابوو كێ نه‌وتی كه‌ركووكی راگرت

خواكوڕك

ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ئێستا هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوك له‌كێڵگه‌كانی سنوری ئه‌و پارێزگایه‌، به‌هۆكارێكی نادیار وه‌ستێنرا و دواتر به‌هۆی سه‌ردانیكردنی وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێم به‌سره‌ۆكایه‌تی نێچرڤان بارزانی جارێكیتر هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ئه‌و شاره‌ ده‌ستیپێكرده‌وه‌، كادیرێكی پارتیش ده‌ڵێت به‌ ئه‌مری هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د وه‌ستێنرا بوو.

کاوێز مەلا پەروێز بەرپرسی دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتیی کوردستان لە کەرکووک، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاندووه‌: “ئێمە زۆر بەداخین بۆ ئەو پرسە، چونکە پرسى بڕینى قووتى خەڵکى کوردستانە کە لە لایەن سەرکردەکانی باڵی دەستڕۆیشتووی یەکێتییەوە پێشنیار بکرێت، دەپرسین لە پێناوی چی پێشنیاری بڕینی قووتی خەڵکی کوردستان لە عەبادی دەکەن؟”.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی ره‌خنه‌ی توند له‌ پێشنیاره‌كه‌ی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەگرێت، بەوەی داوای لە حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە، هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک ڕابگرێت.

ئەوەشی ڕوون کردەوە: “وەک چۆن کاتى خۆی لە پێشنیارەکەی عادل موراد و هاوڕێیانی تێنەگیشتین، کاتێک مالیکییان بەوە ڕازی کرد کە بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ببڕێت، ئێستاش لەوەی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد نەگەیشتووین کە بۆچى داوایەکى وەها لە عەبادی بکات کە نەوتى کەرکووک ڕابگرێت؟، لە کاتێکدا ئەمە تەواو ئەوە دەسەلمێنێت کە کار بۆ برسیکردنی خەڵكی کەرکووک دەکرێت”.

Back to top button