سعودیە ئێران توڕە دەکات

 
ڕۆژنامەی The nation ی پاکستانی هەواڵی دانانی جەنڕاڵێکی پاکستانی بە سەرۆکی هێرەکانی هاوپەیمانی وڵاتانی ئیسلامی دژی تیرۆر بڵاو کردەوە کە ئەوەش بووە مایەی نیگەرانی ئێران چونکە ئەو هەنگاوە ئاماژەی لێک نزیک بونەوەی سعودیەو پاکستانە.
 
لەو بارەوە ئێرانیەکان داوا لە پاکستان دەکەن کە ئەو پۆستە وەرنەگرن چونکە ئێستا سعودیە سەرۆکایەتی هاوپەیمانێتی وڵاتانی ئیسلامی دەکات ئەوەش بۆتە مایەی ترس بۆ تاران.
 
هاوکات بەرپرسێکی باڵای سەربازی پاکستان ڕایگەیان کە تاران داوای کردووە بە وردی لە پەیوەندیەکانیان لەگەڵ وڵاتانی ناو هاوپەیمانێتیەکە بڕوانن وەڵامی پاکستانیش ئەوە بووە کە ئەو هاوپەیمانێتیە دژی تیرۆرەو هیچی تر
Back to top button